خالید ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای دهۆك، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "وشه"، باس ئاماده‌كارییه‌كانی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له بازنه‌ی پارێزگای دهۆك ده‌خاته ڕوو و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ده‌نگه‌كانی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر زیاتر ده‌بن و ده‌مانه‌وێ نۆ كورسی له سنووری پارێزگای دهۆك به‌ده‌ست بێنین".
پارتی چۆن خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له سنووری دهۆك ئاماده كردووه؟
پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی به ئه‌زموون و به توانایه و هه‌میشه ده‌سپێشخه‌ر بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای میله‌ت كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه و بنه‌مای دیموكراسییه، ئێسته گه‌لی كوردستان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عێراقدایه و گۆڕانكاری زۆریش له ناوچه‌كه ڕوو ده‌دات، بۆ ئه‌و دۆخه به ئامانجی سه‌رخستنی كورد، به گرنگمان زانیوه كورد یه‌ك لیست بێ و له به‌رده‌م ئه‌و دۆخه بوه‌ستینه‌وه، كه‌چی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ستكه‌وتی حزبی و كه‌سییان له پێش به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان دانا، به‌ڵام پارتی هه‌ڵگری ماف و خواستی خه‌ڵكی كوردستانه و به‌رگریكاره له ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان، بۆیه داواكاره لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌كڕیز و ته‌با بن و پارتی هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل و به‌ته‌واویش خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده كردووه.
كاندیده‌كانی خۆتان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دیاری كردووه؟
كاندیدانی لیستی پارتی له سنووری دهۆك له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته و ناوچه و توانا و دڵسۆزی دیاری كراون، لیستی كاندیدانی پارتی له دهۆك ڕێژه‌یه‌كی زۆری خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزن و ژنانیش له لیسته‌كه‌ماندا پێگه‌ی فره‌وانیان پێ دراوه.
له سنووری دهۆك پارتی چه‌ند كاندیدی هه‌یه، سه‌رجه‌م كاندیده‌كان په‌سه‌ند كراون؟
له بازنه‌ی دهۆك پارتی 22 كاندیدی پێشكه‌شی كۆمسیۆن كردووه و چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ناوه‌كانین و هیچ بیانوویه‌ك نییه تا دوور بخرێنه‌وه، چونكه هه‌موو مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونیان تێدایه و هیچ گرفتێكمان له‌و ڕووه‌وه نییه.
ئایا له هه‌ڵبژاردنی 12 ئایار/مایۆی داهاتوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئێوه پێشبینی ده‌كه‌ن ده‌نگی پارتی له‌و سنووره زیاد یكات یان كه‌م ده‌بێته‌وه؟
پارتی ئه‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌كات، ئه‌وه‌یه هه‌میشه له به‌ره‌ی گه‌ل بووه و خۆی كردووه‌ته قوربانی له‌پێناو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاین و ئاینزا جیاوازه‌كانه‌وه، پارتی ده‌سبه‌رداری مافه‌كانی خۆی بووه، به‌ڵام هیچ كات ده‌سبه‌رداری مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بووه و نابێ، بۆیه پارتی له خه‌ڵك دانابڕێت و ئاماده‌ی قوربانی گه‌وره‌یه له‌پێناو خه‌ڵكی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه پارتی متمانه‌ی به خه‌ڵكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌یه تا له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی خۆیاندا بن و هێز به پارتی ده‌ده‌ن و شكست به پلانی ناحه‌زان دێنن، بۆیه متمانه‌ی ته‌واومان به خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه كه پارتی تاكه بژارده‌یانه له هه‌ڵبژاردن و پێشه‌نگی هه‌مووان هه‌ر پارتی ده‌بێت.
هیچ ڕاپرسییه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی پارتی له سنووری دهۆك دیار بێت؟
سه‌ره‌ڕای ماندووبوون و ئازاری خه‌ڵك و سه‌بر و فیداكاری، ده‌زانین باجی پێشكه‌وتن و داواكاری مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌پێی راپرسی و داتا و ئاماره‌كان، ده‌نگه‌كانی پارتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو زۆر زیاتر ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك لیستی نوێ ئه‌مجاره به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌و بڕوایه‌دان ده‌نگه‌كان په‌رت بكه‌ن و كێبه‌ركێ توندتر بكه‌نه‌وه؟
لیسته نوێیه‌كان ده‌رهاوێشته‌ی دۆخی ناته‌بایی ناوخۆیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سلێمانین، بۆیه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی دهۆك ئه‌و لیستانه نامۆن و كاریگه‌رییان نابێت، چونكه خشته‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی دهۆك له هه‌موو شوێنه‌كانی تر نه‌گۆڕتره و خه‌ڵك ده‌زانن چی‌یان ده‌وێت و ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن .
پێشبینی ده‌كه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه چه‌ند كورسی له بازنه‌ی دهۆك به‌ده‌ست بێنن؟
پارتی له هه‌ڵبژاردنی رابردوو له كۆی 11 كورسی له پارێزگای دهۆك هه‌شت كورسی به‌ده‌ست هێنا، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوو كار ده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی كورسی، بۆ ئه‌وه‌ی نۆ كورسی به‌ده‌ست بێنین.
وشه/ هه‌ولێر- بڵند ئیبراهیم