وازی لە تۆپی پێ هێنا بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی فیلمە سێكسییەكان

:: AM:11:01:02/04/2018 ‌

یاریزانی ئیتاڵی دێڤید لۆفینێلا یاریزانی یانەی كالچیۆ بۆمیلیاننۆ كە لە خولی پلە چواری ئیتاڵیا یاری دەكات، بڕیاری دا واز لە یاری تۆپی پێ بێنێ بۆ ئەوەی خەونەكەی بهێنێتە دی كە ئەویش رۆلبینینە لە فیلمە سێكسییەكان.

رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: دێڤید كە تەمەنی 24 ساڵە رازی نەبووە بە كۆكردنەوەی ئەو داهات و پارەیەی لە یاریی تۆپی پێدا دەستی كەوتووە، بۆیە پەنای بردووەتە بەر خەونی دووەمی كە ئەویش رۆل بینینە لە فیلمە سێكسییەكان.

دێڤید سی ڤی خۆی پێشكەش بە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی فیلمە سێكسییەكان كردبوو كە داوای 3 پیاویان كردبوو.

لەلایەن كۆمپانیاكەوە كە بارەگاكەی لە شاری بۆداپستی پایەتەختی هەنگاریایە دوای تاقیكردنەوە دێڤید لە كارە نوێیەكەی وەرگیرا كە بەشداریكردنی لە فیلمە سێكسییەكانە و بۆ ئەمەش ناوی خۆی گۆڕی بۆ دێڤید مۆنتانا.

دێڤید تاكە یاریزان نییە كە بۆ رۆلبینین لە فیلمە سێكسییەكان یاریی تۆپی پێی بەجێهێشتبێت، بەڵكو پێشتریش تیم فایتسەی گۆڵپارێزی ئەڵمانیش هەمان كاری ئەنجامدابوو كە یەكێك بوو لە پاڵێوراوانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ بەشداریكردن لە مۆندیالی 2010ی ئەفریقیای باشوور.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م