كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵی له‌لایه‌ن دایكیه‌وه كاری له‌شفرۆشی پێ ده‌كرێت. ئه‌و كچه ده‌ڵێت دایكی هه‌ر ماوه‌یه‌ك و له‌گه‌ڵ پیاوێكدایه و ده‌یهێنێته‌وه ماڵه‌وه، له‌دوای مردنی باوكی، دایكی ده‌ستی كردووه به‌و كاره و ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆریشی پێ بدات، كچه‌كه‌شی ده‌خاته به‌رده‌ستی. ئه‌و ده‌ڵێت له‌و ژیانه چه‌وته‌ی بێزاره و چه‌ندین جار په‌نای بۆ خۆكوشتن بردووه.
شنیار ناوی خوازراوی ئه‌و كچه‌یه كه به‌ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه بێ ویستی خۆی داهاتوویه‌كی نادیاری بۆ هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، ئه‌و كه قوتابییه و له پۆلی ده‌ی ئاماده‌یییه، ده‌ڵێت به‌هۆی كاره‌كانی دایكی له خوێندن دوا كه‌وتووه و ده‌یه‌وێت بۆ یه‌كجاری واز له خوێندن بهێنێت، ئه‌و چیرۆكی سێ ساڵه‌ی تێوه‌گلانی له‌و كاره‌ی دایكی بۆی هه‌ڵبژارد بۆ "وشه" باس ده‌كات و ده‌ڵێت، "ته‌مه‌نم 14 ساڵ بوو كه دایكم تووشی ئه‌و كاره‌ی كردم، هه‌مووشی له‌به‌ر خاتری پاره، ئه‌و كاته هێنده‌ی ئێسته زیانه‌كانی ئه‌و كاره‌م نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ئێسته گه‌یشتوومه‌ته ڕاده‌یه‌ك ڕۆژی هه‌زار جار خۆزگه به مردن ده‌خوازم.
دوای ئه‌وه‌ی باوكم كۆچی دوایی كرد، من و دایكم و خوشكێكم و برایه‌كی بچووكم ماینه‌وه، خوشكه‌كه‌م زوو خوا ڕه‌حمی پێ كرد و هاوسه‌رگیری كرد و چووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێسته ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه من و براكه‌مین، باجی هه‌ره گه‌وره‌ش من ده‌یده‌م به‌ده‌ست هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دایكمه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ماڵ بۆ دایكم چۆڵ بوو، هه‌رزوو له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی كردییه ناخۆشی و نه‌یهێشت كه‌سێك تێكه‌ڵمان ببێت جگه له‌و كه‌سانه نه‌بێت كه خۆی ده‌یه‌وێن و به‌و حاڵه‌ی ئه‌و ڕازین و له‌گه‌ڵی به‌شدارن.
شنیار باس له كاره‌كه‌ی دایكی ده‌كات و ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ی دایكم ده‌یكات به ڕه‌سمی ناوی له‌شفرۆشی نییه، چونكه ئه‌و خۆی كه‌سی تایبه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێت كه ده‌سه‌ڵات یان پاره‌ی هه‌بێت، دایكم ئه‌وه‌ی بیه‌وێت لێی ده‌بات و ئه‌ویش چیی بوێت له دایكم ده‌یبات. ئه‌وه‌ی له‌ناو ئاگره‌كه‌ی دایكم پارچه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه منم، چونكه هه‌ندێك جار ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه لای ئه‌و، داوای منیش ده‌كه‌ن و له به‌رانبه‌ردا شتێكی گه‌وره بۆ ئه‌و ده‌كه‌ن.
شنیار نایشارێته‌وه له سه‌ره‌تا ئه‌و جۆره ژیانه‌ی به‌لاوه خۆش بووه كه هه‌ر ڕۆژه له ڕێستۆرانت و یانه‌یه‌كی شه‌وانه و له گه‌شتی شوێنێك بوونه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆربوونی كه‌سه‌كان و زۆر دووباره‌بوونه‌وه‌یدان، ئێسته دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه قێز له هه‌موو شتێك ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و جۆره ژیانه مردن هه‌زاران جار ئاسانتره و خۆشتره.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه چه‌ند جارێك هه‌وڵی داوه كه‌سێكی خۆش بوێت و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا بكات و له‌و ژیانه پیسه‌ی ده‌ری بهێنێت، به‌ڵام له‌جیاتی ببێت به فریادڕه‌سی، وه‌ك گورگ به‌شی خۆی لێ خواردووه و جێی هێشتووه. شنیار ده‌ڵێت ئه‌و كوڕانه‌ی كه خۆشی ویستوون، ناهه‌قییان به‌رامبه‌ر نه‌كردووه به‌و كاره، چونكه كوڕێك له یانه‌ی شه‌وان و له‌ڕێی كه‌سی خراپه‌وه كچێك بناسێت، هه‌ر بۆ ئاره‌زووی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت و هیچ كات ئاماده نییه بیكات به بووكی ماڵی.
به‌پێی قسه‌ی شنیار بێت، تا ئێسته كچه و ڕێی نه‌داوه بكرێت به‌ژن، ئه‌و هێشتا هیوای به‌وه ماوه كه ڕۆژێك له‌و كاره و دایكیشی ڕزگاری ده‌بێت. ده‌ڵیت چه‌ندان جار داوای له دایكی كردووه هاوسه‌رگیری بكاته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه موشته‌ریی خۆین، به‌ڵام دایكی ڕازی نییه. دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی دایكیه‌تی و به‌دوای ژیانێكی دوور له پیسیدا ده‌گه‌ڕێت.
له‌دوا قسه‌یدا شنیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی گوتی، ته‌نیا ڕێچاره‌ی من جێهێشتنی كوردستانه. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كاتێك هه‌موو شتێك جێ ده‌هێڵێت، له شوێنێكی تر و له سه‌ره‌تایه‌كی نوێ‌دا ژیانێكی پاك و بێ هه‌ڕاجكردنی جه‌سته‌ی خۆی ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌وكات خۆی بڕیار له ژیانی خۆی ده‌دات. ئه‌وه‌شی گوت كه له‌گه‌ڵ خوشكه گه‌وره‌كه‌ی قسه‌ی كردووه و ئه‌و به‌ڵێنی پێ داوه هه‌موو كارێكی بۆ بكات تا بیگه‌یه‌نێته لای خۆی و له ده‌ستی دایكی ڕزگاری بكات. به‌ڵام ده‌ڵێ من نامه‌وێ كوردستان جێ بهێڵم، به‌ڵام ناچارم، چونكه لێره من مانایه‌كم بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌رزی نه‌ماوه، بۆیه ده‌مه‌وێت خۆم بۆ هه‌میشه له هه‌موو شتێك ون بكه‌م و ڕابردووم بسڕمه‌وه، بڕیارم داوه بڕۆم به‌بێ ئاگایی دایكم، ئه‌گه‌ر نه‌شڕۆم ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه كۆتا به‌ژیانی خۆم ده‌هێنم.
وشه/ هه‌ولێر- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان