له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه و خیانهتكردندا ژنان ئه‌م پرسیاره له خۆیان ده‌كه‌ن، كه بۆچی مێرده‌كه‌ی خیانه‌تی لێ كردووه و له‌گه‌ڵ كه‌سێك بووه كه به هه‌موو پێوه‌ره‌كانی له‌م ناشیرینتره.
خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی زۆر جوان بووه و ئه‌وه‌ی ئێسته كه زۆریشی به دڵه وانییه، ژنه‌كه‌ی زۆر جوانه و له‌ناو خه‌ڵكدا جێی شانازییه و دیاره، كه‌چی له‌گه‌ڵ ژنێك خیانه‌ت ده‌كات كه به نیوه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جوانی تێدا نییه، ئه‌مانه ئه‌و كێشه باوه‌ن كه له سه‌رده‌می ئێسته‌دا ڕوو ده‌ده‌ن و بووه‌ته جێی پرسیاری هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
جوانی بریتییه له ئه‌قڵێكی باوه‌ڕپێكراو، كه‌سێك كه متمانه‌ی به خۆی بێت و قسه‌كانی جێی جێبه‌جێكردن بن، خاوه‌ن ڕێز بێت، چاوچنۆك و درۆزن نه‌بێت، به دوای ماڵ و ساماندا نه‌ڕوات، هه‌روه‌ها دیارترین سیفه‌تی جوانیش جه‌سته‌یه‌كی نموونه‌یی باریك و رووخسارێكی جوانه.
به‌ڵام پیاو كه ژنه‌كه‌ی خۆی هه‌موو یان به‌شێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی جوانی تێدایه، ده‌چێت له‌گه‌ڵ ژنێك ده‌بێت كه زۆر كه‌متر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێدایه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
_ كاتێك ژن گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی به‌رده‌وام كێبه‌ركێ و ڕقه به ڕقایه‌تی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كرد، واته بۆ هه‌موو شتێكی ساده و هیچ گه‌ڕاندییه‌وه سه‌ر ئه‌و و ئه‌ی بۆ تۆ وات كردی به‌كار هێنا، پیاو له‌به‌رچاوی ده‌كه‌وێت و یه‌كسه‌ر به دوای ژنی تردا ده‌گه‌ڕێت، ته‌نیا ده‌یه‌وێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تیا نه‌بێت، ئیتر به‌رچاوی تاریك ده‌بێت و بیر له‌و شتانه‌ی تر ناكاته‌وه.
_ كاتێك پیاو متمانه‌ی به خۆی نامێنێت و ده‌زانێت ئه‌و پێگه‌یه‌ی ئه‌وی تێدایه زۆر به‌رزتره له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد، ده‌ڕواته لای كه‌سێكی تر كه پێی وایه له ژنه‌كه‌ی باشتره، بۆ ئه‌مه‌ش گوێی ناداتێ ڕه‌وشت و جوانیی ئه‌و ژنه له چ پێوهرێكدایه.
_ كاتێك ژن بێ ڕێز و خۆبه‌زلزان ده‌بێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا، پیاو حه‌ز ده‌كات بڕواته لای كه‌سێك زۆر له‌و ئاسته نزمتر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشه و ڕێسواكردنهی گوێی لێ ده‌بێت ڕزگاری بێت.
_ ئه‌و كاته‌ی پیاو له ڕووی سهرجێییكردنهوه له ژنه‌كه‌ی بێزار ده‌بێت، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت له یه‌كتر سارد ده‌بنه‌وه، یه‌كسه‌ر هانا بۆ لایه‌كی تر ده‌بات و هیچ گوێ به‌وه نادات له‌گه‌ڵ كێیه.
_ كاتێك ژن زۆر به جوانی، یان هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆیدا هه‌ڵی دا و خۆی پێوه گه‌وره كرد، پیاو لێی بێ منه‌ت ده‌بێت و خیانه‌تی لێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه هی فیزلێدان نین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه هه‌مووی كێشه‌ن و شیرازه‌ی خێزانه‌كان تێك ده‌ده‌ن كه زۆربه‌یان له هه‌ڵه‌ی ژنانه‌وه بوو، به‌ڵا پێویسته پیاوانیش ڕه‌فتاری مرۆڤانه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه به‌كار بێنن و ده‌ست به خیانه‌ت نه‌كه‌ن، چونكه هۆكاره‌كه‌یان هه‌رچییه‌ك بێت، خیانه‌ت سیفه‌تێكه له ناشیرین‌ترین سیفه‌ته‌كانی مرۆڤ كه لێخۆشبوونی نییه.