دادگاى به‌لجیكا ئاشكراى كردووه، تاریق ره‌مه‌زان كوڕه‌زاى دامه‌زرێنه‌رى ئیخوان موسلیمین، پاره‌ى به ژنێك داوه بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه سێكسییه بێده‌نگ بێت كه تاریق كردویه‌تییه سه‌رى.
تاریق ره‌مه‌زان كه مامۆستاى زانكۆیه و ماوه‌یه‌ك له سویسرا ده‌ژیا، ئێسته له‌لایه‌ن فڕه‌نساوه گیراوه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى چه‌ند ده‌ستدرێژییه‌كى بۆ سه‌ر ژنان ئه‌نجام داوه.
یه‌كێك له ژنه‌كان به‌رده‌وام له ئینته‌رنێت بابه‌ت له‌سه‌ر پێوه‌ندیى خۆى به تاریق بڵاوده‌كاته‌وه، دادگاى به‌لجیكا ئاشكراى ده‌كات كه تاریق 27 هه‌زار یۆرۆى به‌و ژنه داوه كه ژنێكى به‌لجیكییه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبییه، بۆئه‌وه‌ى ژنه‌كه بێده‌نگ بێت و له بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان بوه‌ستێ.
به پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوز، سه‌رۆكى دادگاى به‌رایى به‌لیجكا كه ناوى لۆك هینارته، ئاشكراى كردووه كه تاریق ره‌مه‌زان رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ژنه‌كه كردووه كه ناوى ماجده‌یه، پێشتر له لایه‌ن تاریقه‌وه ده‌ستدرێژیى سێسكى كراوه‌ته سه‌ر.
تاریق ره‌مه‌زان كوڕه‌زاى حه‌سه‌ن به‌ناى دامه‌زرێنه‌رى ئیخوان موسلیمینه، ئێسته له فڕه‌نسا به تۆمه‌تى چه‌ندان كه‌یسى ده‌ستدرێژیی سێكسى هاتووه‌ته گرتن.