دوای ئه‌وه‌ی خانمه شۆخ و شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان" چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه به‌جۆرێك هه‌واداره كوڕه‌كانی بۆیان نووسیوه كه نه‌ده‌بوو تاتۆ له شوێنێكی هه‌ستیاری جه‌سته‌ی بكات.
له وێنه‌كه‌دا خانمه مۆدێل و شاجوانی سلێمانی "یارجان" ده‌رده‌كه‌وێت تاتۆكه‌ی نووسینێكی زمانی ئینگلیزییه و له‌سه‌ر لایه‌كی سینگی كردوویه‌تی، به‌مه‌یش هه‌وادارانی تووڕه كردووه به‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و جۆره كاره كولتووری كورد نییه، ئه‌گه‌ر كردووشته بۆچی پیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ی.
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یار جان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا، ناوبراو یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و جوانترین خانمه‌كانی كاری مۆدێل، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی كات دژایه‌تی ده‌كرێت له‌لایه‌ن كچانی ئه‌و شاره‌وه.