ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووی دا به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یه‌ك دروستی كرد
ستیڤن مانسفیلد نووسه‌رو توێژه‌ری به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكایى كه خاوه‌نى كتێبی (موعجیزه‌ى كورد)ـه، له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى "وشه"دا تێگه‌یشتنی خۆی بۆ زۆر ورده‌كاریی پرسه‌كانی كورد ده‌خاته ڕوو و ئه‌وه ناشارێته‌وه كه شه‌رم بوو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كورد كرد، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هه‌یه ده‌گه‌ن به سه‌ربه‌خۆیی".
ستیڤن ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووی دا به‌رژه‌وه‌ندی و گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یه‌ك دروستی كرد و عێراقیش نه‌وته‌كه‌ی به شیعه ئێرانییه‌كان سپاردووه. بۆیه دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئه‌م بابه‌تی كه‌ركووكه له واشنتن زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاوا نامێنێته‌وه".هاوكات پێی وایه یه‌كگرتنیكورد له عێراق و دواتر یه‌كڕیزیی هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان،وا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات پشتی ئه‌و نه‌ته‌وه گه‌وره‌یه بگرن.
بۆچى كورد بۆ تۆ گرنگه و له‌باره‌یه‌وه ده‌نووسى؟
چونكه نیوه‌ى ته‌مه‌نى خۆم له ناشڤیڵى پایته‌ختى ویلایه‌تى تێنسىئه‌مه‌ریكابه‌ڕێكردووه‌كه ژماره‌یه‌كى زۆرى كوردله ساڵه‌كانى رابردوودا له‌به‌ر سته‌م و زۆرداری رژێمى سه‌دام هه‌ڵاتوون بۆ ناشڤیڵ،له‌و كاته‌وه كوردم ناسى و ده‌ستم كرد به هاوكاریكردنى ئه‌وان له رێى رێكخراوه‌كان تا فێرى زمانى ئینگلیزى بكرێن و ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن و كار بدۆزنه‌وه، پاشان كوردم خۆش‌ویست و گوێبیستى مێژووى ئه‌وان بووم و دواتر ده‌ستم كرد به به‌دواداچوون له‌باره‌ی كورده‌وه. ئه‌و كاته من نووسه‌رێكى زۆر به‌ناوبانگ نه‌بووم وه‌ك ئێسته، به‌ڵامهه‌ستم به هه‌ر ناخۆشى و ژانێكى ئه‌وان كرد.ئێسته كوردم زۆر به لاوه گرنگ و خۆشه‌ویسته و زۆرجار سه‌ردانى كوردستان‌م كردووه كه زیاتره له 25 جار.
كه‌واته ده‌توانی چۆن ئه‌و خۆشه‌ویستییه وه‌ربگێڕی بۆ كورد؟
له‌باره‌ى كورد ده‌نووسم و قسه ده‌كه‌م و پشتگیرییانده‌كه‌م له رێى كتێب و ته‌له‌ڤزیۆن و به‌رنامه‌كانى خۆمه‌وه، ده‌توانم به‌م شێوه‌یه هاوكاریى ئه‌وان بكه‌م.
له عێراقی نوێی دوای سه‌دامیشدا، پێوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق باش نییه, به‌رده‌وام هه‌وراز و نشێوی تێده‌كه‌وێت، به بۆچوونى تۆ داهاتووى ئه‌م پێوه‌ندییه چى ده‌بێت؟
پێم وایه پێوه‌ندیى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق باشتر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى له كه‌ركووك روویان دا و زۆر شتى تریش، وا له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى روژئاوا ده‌كه‌ن بزانن حكوومه‌تى به‌غدا ناهه‌قى به‌رانبه‌ر كورد ده‌كات و وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌و ناهه‌قییه دێنه ده‌نگ, ناتوانم به‌دروستى بڵێم چى له پێوه‌ندییه‌كه دێت، به‌ڵام دڵنیام باشتر ده‌بێت و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات. داوا له حكوومه‌تى ناوه‌ندى ده‌كه‌م گفت‌وگو له‌گه‌ڵ كورد بكرێت و هاوكارى بكرێن، له‌لایه‌ن واشنتن و به‌رپرسانى حكوومه‌تى به‌غدا باشتر هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن له‌پێناو دروستكردنى پێوه‌ندییه‌كى باشتر كه‌له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیى كورد بگونجێت.
به‌ڵام ئێسته وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت وڵاتانى ناوچه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ونى زیاتر له 40 ملیۆن كورد سه‌ركوت بكه‌ن,به چ رێیه‌ككورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكات به رای ئێوه؟
باشترین رێ بۆ وڵاتێك كه بیه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وه‌یه قازانچ به‌و وڵاتانه بگه‌یه‌نێت كه دژایه‌تى ده‌كه‌ن، واته پێوه‌ندى ئابوورییان له‌گه‌ڵ دروست بكات، بۆ كوردیش تا ببێت به وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت گرنگى به سامانه سروشتییه‌كانى خۆیان بده‌ن و پێشی بخه‌ن، نه‌ك ته‌نیا به‌رهه‌می بێنن، به‌ڵكو ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن و خزمه‌تى خه‌ڵك خۆیانی پێ بكه‌نبه‌پێی پێویستییه‌كانیان,ئه‌مه ئه‌و رێ باشه ده‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان كه سوودبه‌خش و به‌هاداره له ناوچه‌كه‌دا.
واته هه‌رێمی كوردستان له رووى ئابوورییه‌وه زیاتر په‌ره به‌خۆى بدات و خۆى له وڵاتانى ناوچه‌كه نزیك بكاته‌وه، پێوه‌ندیى ئابوورى پته‌و بكات و گفتوگویان له‌گه‌ڵ بكات، دواتر ئه‌وانیش پشتی پێ ده‌به‌ستن و ناتوانن رێگرى له به‌دیهێنانى خه‌ونى كورد بكه‌ن.
بۆچى كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تى و به‌تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئه‌و ناهه‌قییه‌ى به رووی كورددا ده‌كرێت له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێ‌و حكوومه‌تى ناوه‌ندى به‌غداوه، بێده‌نگه؟
له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره نیم و من وای نابینم كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاتانه نه‌بێت یاخۆ بێ ده‌نگ بنبه‌رانبه‌ر ئه‌و ناهه‌قییه‌ى دژ به كورد ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌و وڵاتانه‌ى دژى كورد راده‌وه‌ستن، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بۆنموونه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌وانیتریش، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه نابێت ئه‌مه‌ریكا له‌پێناو كوردداهه‌ڵه به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاتانه بكات،چونكه له‌وكاته‌دا ناهه‌قى و كاره‌سات دروست ده‌بێت، كاتێك پێشێلى ئه‌و رێككه‌وتنانه بكات، واته ده‌بێت هاوسه‌نگى پێوه‌ندیى نێوان هه‌ردوو لایه‌ن بێته پاراستن له یه‌ك كاتدا .
كاتێك كورد ویستى سه‌ربه‌خۆ بێت و زۆرینه‌ی گه‌ل ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا،دنیا پشتى تێ كردن و كورد به ته‌نیا ماون, ئه‌مه بۆچى؟
وه‌ك پێشتر گوتم، وڵاتانی رۆژئاواگرێبه‌ستو رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه كه دژى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بوون، له‌وانه‌ش ئێران و حكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و توركیا و ئه‌وانى تر، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یش كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تى كاتێك زانى زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه دژى ئه‌و خواسته‌ی كوردن، ئه‌وانیش وه‌ك پێوه‌ستبوون به‌و رێككه‌وتنانه هیچ هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنییان به‌رانبه‌ر سه‌ربه‌خۆیى كوردستان نه‌نواند و خواستى خۆیان بۆ یه‌كپارچه‌یى عێراق كرد به هه‌ڵوێست.
كه‌واته دواى ئه‌و هه‌موو ئه‌سته‌مى و مێژووه گه‌وره‌یه‌ى كورد هه‌یه‌تى و دنیا به‌لایه‌وه گرنگ نییه، چیترماوه كورد بیكات تا به ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی بگات؟
كورد ده‌بێت كێشه‌ى خۆى بگه‌یه‌نێت به هه‌موو دنیا له رێى به‌رهه‌مهێنانى فیلم و نووسینى كتێب و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتری نووسین له‌باره‌ى كورده‌وه، واته به هه‌ر رێیه‌ك كه بتوانێت مێژوو و چیرۆكى خۆى بۆ دنیا بگوازێته‌وه. خاڵى دووه‌م، ده‌بێت كۆتا به گه‌نده‌ڵى بهێنن و یه‌ك بگرن و دواتر یه‌كگرتنێكى كوردیى گه‌وره پێك بێنن له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، به‌وه ده‌بن به نه‌ته‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى یه‌كگرتوو كه پێك دێت له زیاتر له 41 ملیۆن كه‌س,له‌وكاته‌دا كورد به ته‌نیا نابێت و وڵاتانى رۆژئاوا پشتگیرى و هاوكارى ده‌كه‌ن.
به‌گشتی پاشه‌ڕۆژى عێراق چۆن ده‌بینى؟ ئایا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به رێی راستدا ده‌ڕوات كه كار له‌سه‌ر دیموكراتیى عێراق ده‌كات؟
له باوه‌ڕه‌دا نیم كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان راست بێت و بڕوا به دیموكراتیى عێراق بكات، له‌م كاته‌دامن و به‌شێك له هاوڕێكانم كه كونگرێسمان و سیناتۆرن له واشنتن دى سى، ئه‌م كه‌یسه‌یان پێشكه‌ش كراوه وزۆر ورد قسه‌مان له‌سه‌ر كردووه,له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێسته‌ى عێراق زۆر نزیكه له ئێران، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ره‌فتارى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایناوه، به‌ڕێوه ببات و عێراق به‌و شێوه‌یه بگۆڕێت كه خۆی ده‌یه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عێراق به‌رپرسیارێتى نه‌گرێته ئه‌ستۆى خۆى و به باشى ره‌فتار نه‌كات، ئه‌وا له‌وكاته‌دا ئه‌مه‌ریكا له‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌وه‌ستێت و رێى تر‌ى ده‌گرێته به‌ر.
كورد وایزانى ئه‌مه‌ریكا دژى ئێرانه و خۆی له‌و به‌ره‌یه‌دا ده‌بینی، بۆیه پشتیان له ئێران كرد و چوونه پاڵ پڕۆژه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه,به‌ڵام له 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017 كاتێك ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك روویدا به ئاشكرا رۆڵ و بوونی ئێران ده‌ركه‌وت له‌و شاره‌دا، هاوكات ئه‌مه‌ریكا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى دژى ئێران نه‌بوو، پێت وانییه تاران وه‌ك براوه‌ى سیاسى له عێراق ماوه‌ته‌وه؟
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێوه‌ندى و رێككه‌وتنى به‌رفراوانى له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه, هه‌ندێك لایه‌ن و بنه‌ماڵه له‌ناو كوردستاندا بۆ گه‌نده‌ڵى وایان كرد، بۆیه ده‌بێت باشتر و روونتر له ئه‌گه‌ره‌كانى كه‌وتنى كه‌ركووك و كه‌وتنه ناو ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى بكۆڵینه‌وه، ئه‌و شتانه‌ى به ناوخۆى كوردستان و هێنانه ناوه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌ره‌كیگرێدراون،وایكرد ئه‌وه له كه‌ركووك رووبدات، ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت كێ خه‌تابار بووه, چونكه دواى ریفراندۆم، ئه‌مه‌ریكا پشتى له كورد نه‌كرد و ئه‌وه‌ى له ئه‌نجامه‌كاندا روویدابۆ ئێمه شه‌رم بوو، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت ده‌بێت به‌رده‌وامى به كێشه‌كه بده‌ین.
كه‌واته به تێگه‌یشتنی ئێوه بۆچى ئه‌وه له كه‌ركووك روویدا, پێت وایه داهاتووی ئه‌و شاره ده‌وڵه‌مه‌نده و كێشه‌ى كورد چى ده‌بێت له عێراقدا؟
گرنگى سامانه سروشتییه‌كه‌ى كه‌ركووك واى كرد ئه‌وه له كه‌ركووك رووبدات، به‌ڵام ده‌بێت نه‌وتى كه‌ركووك جارێكى تر بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى كوردستان،له‌به‌رئه‌وه‌ى حكوومه‌تى به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانى شیعى ئێرانه‌وه شاره‌كه/كه‌ركووك/ به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مه‌ش ئاشكرایه و له واشنتن زۆر باس له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت. واته ده‌بێت كورد به‌هێزتربێت به‌رانبه‌ر ئه‌م رووداوانه و كارى باشتر بكات بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و رووبه‌ڕووى ئه‌و هێزه‌بێته‌وه‌كه له كه‌ركووكدایه و بووه‌ته جێى ترس بۆیان، به‌وه جارێكى تر كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شى كوردستان.
به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی بوون به پرسیاری ئێمه له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، ئێسته نائومێدییه‌كى گه‌وره‌ى ئابوورى و سیاسى له كوردستان دروست بووه، به پێى بۆچوونى ئێوه دۆخى كوردستان به‌پێى خواستی كورد ده‌سووڕێته‌وه له كاتێكی نزیكدا؟
من زۆر باوه‌ڕ و ئومێدم به‌وه هه‌یه رۆژێك دێت كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و به‌و رۆژه ده‌گات كه ساڵانێكى زوره له‌پێناویدا ده‌جه‌نگێت و هه‌موو شتێكى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێم به‌راستى زۆر شه‌رم و ناشیرینه هێزه‌كانى رۆژئاوا به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كورد كرد, به‌ڵام من به كورد ده‌ڵێم دڵنیابن ئێوه زیاتر له شاخه‌كان دۆستتان هه‌یه، چونكه كورد ده‌ڵێت ته‌نیا شاخه‌كان دۆستى ئێمه‌ن،راستییه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڕێى كورد هه‌ن له هه‌موو وڵاتان، به تایبه‌ت له واشنتن و له‌نده‌ن و به‌رلین، ئه‌و هاوڕێیانه‌تان پشتگیری كوردن و هه‌موویان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆ له ئارادایه، به‌ڵام ده‌بێت زیاتر به‌رگه بگرن و به‌رده‌وام بن.