نهێنی چاونەترسی ئەڵمانیاییەكان دۆزرایەوە

:: PM:04:21:01/10/2016 ‌

نووسەرێكی ئەڵمانی نهێنی چاونەترسی ئەڵمانییەكان لە جەنگی دووەمی دنیا بە هیتلەری سەركردەشیانەوە ئاشكرا دەكات كە توانییان رووبەڕووی هەموو دنیا ببنەوە، ئەو دەڵێت كە ئەوان حەبی هۆشبەر و چالاككاریان خواردووە.

نۆرمان ئۆلێر نووسەری ئەڵمانیایی لە كتێبێكی بەناوی " The Total Rush" دەڵێت كە ئەدۆڵف هیتلەری سەركردەی نازی ئەڵمانیا و كەسانی نزیك لێی مادەی هۆشبەر و چالاككاریان وەرگرتووە.

زیاتر دەڵێت كە ئەڵمانیا لەوەتەی 1933ەوە كەوتووەتە ژێر كاریگەری مادەی میتامفیتامینی هۆشبەر و چالاككار كە ئەوكات بە پرۆفیتین دەناسرا و لەلایەن كۆمپانیای " Temmler Werke" دروست دەكرا و دەرمانی بوێری لێ بەرهەم دەكات.

بەپێی ئەو نووسەرە سوپای ئەڵمانیا 35 ملیۆن حەبی لەو دەرمانە وەرگرتووە و ئەو سوپایەش بەهۆی كاریگەری ئەو حەبانە توانیویانە فڕەنسا داگیر بكەن كە هەروەها خودی هیتلەر بەكاری هێناوە. 

ئەو نووسەرە دەڵێت كە هیتلەر مادی ئۆكسیكۆدۆنی لە تیۆدۆر هێلبەرت مۆریلی پزیشكەكەی وەرگرتووە كە ئازار لا دەبات و هەڵچوونی مێشك دروست دەكات، هەروەها لە كۆتای 1941 هیتلەر تێكەڵێكی لە ئۆكسیكۆدۆن و كۆكایین وەرگرتووە. 

ئەڵمانیا بەتایبەتی لە سەتەی رابردوودا، هەوڵی زۆری باڵادەستی بەسەر دنیا داوە و لە جەنگی دووەمی دنیا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ژمارەیەكی زۆری وڵاتانی ئەوروپای دا، ئەو تا رادەیەكی زۆر سەركەوتوو بوو، بەڵام لەبەر چەندان هۆكار و هەڵەی گەورە تووشی شكست هاتەوە.

وشە/سپۆتنك-و: مەحموود



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل