له پێكدادانێكی نێوان بارهه‌ڵگرێك و پاسێك له ناوچه‌ی ساسكاچیوانی كه‌نه‌دا كه یاریزانانی تیمی هۆكی هه‌ڵگرتبوو، بووه هۆی كوشتنی 15 له یاریزانان.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی كه‌نه‌دا نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به ڕووداوه‌كه ده‌ربڕی و ڕای گه‌یاند، رووداوه‌كه به یه‌كێك له كاره‌ساته گه‌وره‌كانی كه‌نه‌دا داده‌نرێت.
پۆلیسی كه‌نه‌دا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕای گه‌یاند، 14 له ڕزگاربووان له نه‌خۆشخانه‌ن، به‌ڵام دۆخیان ناجێگیره.
ڕووداوه‌كه ڕۆژی ڕابردوو له نزیك ناوچه‌ی تیسدال 300 كیلۆمه‌تر له باكوری ناوچه‌ی ڕیجینا.
كێڤن گارینگهر سه‌رۆكی تیمه‌كه ڕای گه‌یاند، خێزانی بڕۆنكۆس له حاڵه‌تی شۆكدان له كاتێكدا كه ده‌مانویست به‌سه‌ر دۆڕانه‌كه‌مان زاڵ بین.
یاریزانان له ڕێدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر تیمی نیپاوان هۆكی یاری بكه‌ن، له‌و كاته‌دا بارهه‌ڵگرێك خۆی پێدا كێشاون و پۆلیس ڕای گه‌یاندووه له سه‌ره‌تادا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه گیراوه، به‌ڵام دواتر ئازاد كراوه و هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه.
كێرتس زابلۆكی جێگری ئه‌فسه‌ر ڕای گه‌یاند، به‌دواداچوون و پشكنین بۆ هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه و كه‌شوهه‌وا و ڕێیه‌كه ده‌كه‌ین و هۆكاری پێكدادانه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ین.