ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو كرایە پشوو

:: PM:02:23:09/04/2018 ‌
بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەمی هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە 18ـی نیسان، پشووە و ئێزیدییەكان لەو مانگەدا هیچ جۆرە هاوسەرگیرییەك ئەنجام نادەن.

ئەمڕۆ دووشەم نۆی نیسان/ ئەپریل، عەزیز شركانیم بەرپرسی بنكەی لالش بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە چوارشەم 18ـی نیسان، لە سەرجەم داودەزگاكان پشووە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزیدی.

بەرپرسی بنكەی لالش دەڵێت، بە ساڵی ڕۆژهەڵات یەكەمین هەفتەی مانگی نیسانە و لە ساڵی زاینی دووەمین هەفتەی مانگی نیسانە كە لە ئاینی زەردەشتی وا هاتووە ئەمڕۆ دنیا دروست بووە، بۆیە بەسەری ساڵی نوێی ئێزیدی دەزانرێت.

شركانیم زیاتر گوتی، لەو مانگە بەهۆی پیرۆزی لای ئێزدییەكان، هیچ ژن و ژنخوازییەك ئەنجام نادەن و ڕێزی دەگرن، هەروەها بۆنەی تایبەت ڕێك دەخەن بە ڕەنگاوڕەنگ كردنی هێلكە و كۆمەڵێك چالاكی جۆراوجۆر كە بە چوارشەمی سوور ناسراوە.

ئێزیدییەكان یەكێكن لە پێكهاتە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان و لە یادی سەری ساڵی ئێزیدییەكان ئەو ڕۆژە دەكرێتە پشوو، بە ئازادی ئەو ڕۆژە یاد دەكەنەوە.



وشە - رامیار جەواد