به‌گوێره‌ی گوته‌ی كۆمه‌ڵێك پزیشكێكی پسپۆر، خواردنی ماست سوودی ته‌ندروستی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یە، به‌تایبه‌ت له كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش و نه‌هێشتنی قه‌ڵه‌وی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی ماست ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی قه‌ڵه‌وی و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی ماست كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشی زیاده و كالۆری به‌رز له جه‌سته‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماست پێكهاته‌یه‌كی به‌سوودی هه‌یه كه له ماده سوودبه‌خش و ڤیتامینه‌كان پێكدێت، كه جه‌سته چالاك ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جووله‌ی جه‌سته، ئه‌مه‌ش واده‌كات چه‌وری زیادی بسووتێت و له كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی رزگارتان بێت.
پزیشكان چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر له رۆژێكدا نزیكه‌ی 500 گرام له ماست بخۆی ئه‌وا چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی باش له‌سه‌ر جه‌سته دروست ده‌كات، كه یه‌كێك له‌و كاریگه‌ریانه ئه‌وه‌یه كه كێش كه‌م ده‌كاته‌وه و رزگارت ده‌كات له قه‌ڵه‌وی ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماست برێكی كه‌م ماده‌ی كالۆری له‌خۆ ده‌گرێت كه واده‌كات چه‌وری له جه‌سته‌دا كه‌م بێته‌وه.