عەزیز وەیسی بێ سمێڵ دەردەكەوێت

:: AM:08:21:10/04/2018 ‌
هونەرمەندی ناسراو كورد "عەزیز وەیسی"، دوای دابڕانێكی زۆر لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، یەكێك لە كۆنترین بەرهەمەكانی خۆی بڵاوكردەوە كە مێژووەكەی بۆ 15 ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، بەمەیش هەوادارانی سەرسام دەكات، چونكە بەبێ سمێڵ دەركەوتووە.

گرتە ڤیدیۆیەكەی هونەرمەند عەزیز وەیسی، پێش 15 ساڵ بەر لە ئێستە لە شاری ڕامسر كە دەكەوێتە باكووری ئێران ئەو بەرهەمەی تۆماركردووە، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوكات سمێڵی دانەناوە ئەمەیش بۆتە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان. 

عەزیز وەیسی كە خەڵكی ڕۆژەەڵاتی كوردستانە، یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكان كە بە ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت و لە ماوەیەكی كەمدا توانی ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی بەدەست بێنێت.

عەزیز وەیسی لە ساڵی ١٩٦٨ لەدایك بووە، گۆرانیبێژی ناوداری شایی خوێنی كوردە،  لە سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای كرماشان لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، ئێستە دانیشتووی جوانڕۆ لە رۆژھەڵاتی كوردستانە، ماوەیەكی زۆرە لە ڕاگەیاندنەكان دوور كەوتووەتەوە و هیچ بەرهەمێكی نوێی نەبووە.

بە یەكێك لە چالاكترین گۆرانیبێژەكانی كورد دادەنرێت، هەمیشە لە جەژن و بۆنەكاندا لە رۆژێكدا چەند ئاهەنگێك دەكات. ماوەیەكی زۆر بوو بێدەنگ بوو، چالاكییەكانی وەستاندبوو، خۆی دەڵێت بەهۆی بارودۆخی خراپی كوردستانەوە بووە: "ناكرێت لە ماڵێكدا شەهیدی دەستی داعش هەبێت، ئێمەش گۆرانی بڵێین و هەڵپەڕین، چونكە گۆرانی لە خۆشیدا دەگوترێ".


 

سال ۱۳۸۰ شهر رامسر

A post shared by aziz waisii (@azizwaisii.officialpage) on



وشە - محەمەد میران