له هه‌ولێر ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه
سه‌رۆكى لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێ، ئه‌و سیسته‌مه‌ى ئێسته رێگرییه‌كی زۆر له ساخته‌كاری ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه حزبه گه‌وره‌كان ره‌خنه‌ى لێ بگرن و گومانى بخه‌نه سه‌ر.
عه‌لى قادر له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" داوا له خه‌ڵك ده‌كات جیاوازی بكه‌ن له وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن. دووپاتی ده‌كاته‌وه "ئه‌وانه‌ى كارتى ده‌نگدان وه‌رنه‌گرنه‌وه، به ده‌نگده‌ر ئه‌ژمار ناكرێن تا بڵێن بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین".
له كوردستان و به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر چه‌ند ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و چه‌ندیان كارتى ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه؟
له هه‌ولێر ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و 45%یان تا ئێسته كارتى ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه. هاووڵاتییان ده‌توانن تا سه‌ره‌تاى مانگی ئایاریش سه‌ردانى بنكه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان، تێبینى ئه‌وه‌یشمان كردووه رێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌م ماوه‌ی دواییدا سه‌ردانى بنكه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان، له زیادبووندایه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رێژه‌كه زۆر له‌وه‌ى ئێسته هه‌یه زیاتر ببێت.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌دایكبووانى 1997، 1998، 1999، 2000 بۆیان هه‌یه به‌شداری پرۆسه‌ى ده‌نگدان بكه‌ن.
به‌هۆى بارودۆخی عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به‌شداری له هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه چیتان كردووه؟
هه‌وڵه‌كانى كۆمسیۆن بۆ هاندانى خه‌ڵك له وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان به‌رده‌وام ده‌بێت، له داهاتوویشدا هه‌وڵى زیاتر ده‌ده‌ین. جگه له‌مه، ده‌مه‌وێت بڵێم به‌پێى ئه‌و سیسته‌مه‌ى ئێسته هیچ هاووڵاتیی ده‌نگده‌ر نییه تا ئه‌وكاته‌ى كارتى هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌گرێته‌وه، با هاووڵاتییان له‌وه دڵنیا بن كه ده‌ڵێن به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین، ئه‌وان ده‌نگده‌ر نین تا كارتى هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌گرنه‌وه، بۆیه گرنگه كارته‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
كه‌واته ئه‌وانه‌ى كارت وه‌رنه‌گرنه‌وه بۆیان نییه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوویش بكه‌ن؟
له هه‌ڵبژاردنى 2014دا ده‌نگده‌ران به كارتێكى تایبه‌ت ده‌نگیان داوه، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شێوازه‌كه گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ردا هاتووه و ده‌نگدانه‌كه به ئه‌لیكترۆنى كراوه. ره‌نگه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو شێوازه‌كه هێشتا له‌وه‌ى ئێسته هه‌یه قورس‌تر بكرێت، چونكه ئامانجه‌كه رێگریكردنه له ساخته‌كاری، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك دوو شت له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه، ئه‌وانیش به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان. تۆ له جێى خۆت هه‌ر بڵێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ناكه‌م، خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و مافه‌ت نییه ئه‌گه‌ر كارتى ده‌نگدانت نه‌بێت، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان بچن كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه ئینجا مافی به‌شداریكردنیان له ده‌نگدان ده‌بێت، ئه‌وسا ئه‌وه كارتى ده‌نگدانی وه‌رگرتووه‌ته‌وه بۆی هه‌یه بڵێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین، نه‌ك ئه‌وانه‌ى وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه، چونكه بێ كارت هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا مافی ده‌نگدانیان نییه.
له رێى رۆژنامه‌كه‌ى ئێوه‌وه په‌یام ده‌گه‌یه‌نم به هه‌موو خه‌ڵك كه گرنگه به‌شداری پرۆسه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان بكه‌ن، ئه‌مه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌شداری له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن یان نا.
ئایا رێنوێنی و رێوشوێنه‌كانى كۆمسیۆن هی ئه‌وه‌ن گره‌نتى ئه‌وه بده‌ن كه هه‌ڵبژاردنێكی بێ كه‌موكوڕی به‌ڕێوه ده‌چێت؟
ده‌توانین بڵێین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر جیاواز ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنى رابردوو. له رێى سیسته‌می ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى رێگری زۆر له ساخته‌كاری ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌شێك له حزبه‌كان ره‌خنه‌ى ئه‌وه له سیسته‌مه بگرن كه ساخته‌كاری تێدا ده‌كرێت یان ده‌یانه‌وێت لاى خه‌ڵك گومانى له‌سه‌ر دروست بكه‌ن، چونكه خۆیان ده‌زانن به‌و سیسته‌مه ناتوانن وه‌ك جاران ساخته‌كاری ئه‌نجام بده‌ن.
به‌گوێره‌ى سیسته‌مه‌كه، ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه وا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ لیست و قه‌واره به‌شداره‌كانى هه‌ڵبژاردن له هه‌ر بنكه‌یه‌ك بزانن چه‌ند ده‌نگیان هێناوه، هه‌ر له‌وێ ئه‌و ده‌نگانه به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنى ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت نه‌ك به ئۆتۆمبێل تا له رێ ساخته‌كاری له ده‌نگه‌كان بكرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن به كه‌مترین كات ئه‌نجامی كۆتا رابگه‌یه‌نێت.
مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌گه‌ر به‌و سیسته‌مه ده‌نگه‌كان لێك جیا بكرێته‌وه و هه‌مان كات رابگه‌یه‌نرێت، كه‌واته ئه‌وه‌ى راده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌نجامی كۆتا ده‌بێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه سكاڵاى قه‌واره به‌شداره‌كان ده‌بێت؟
رێك به‌مجۆره‌یه، ئه‌وه‌ى راده‌گه‌یه‌نرێت زۆر نزیك ده‌بێت له ئه‌نجامی كۆتا، ئه‌گه‌ر كۆتایش نه‌بێت، بۆیه گۆڕان به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه ته‌نیا له رێى سكاڵاكانه‌وه ده‌بێت.
مه‌به‌ستت چییه له‌و سیسته‌مه‌ی حزبه‌كان ره‌خنه‌ى لێ ده‌گرن؟
به‌گوێره‌ى سیسته‌مه‌كانى پێشتر، حزبه‌كان ده‌یانتوانی ئاسانتر ساخته‌كاری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مه جگه له‌و كارته ئه‌لیكترۆنییه‌ى ده‌نگدان كه ده‌درێت به ده‌نگده‌ر، پێویست ده‌كات كه‌سه‌كه خۆیشی په‌نجه‌مۆر بخاته سه‌ر ئامێره‌كه تا به‌راوردی په‌نجه‌مۆری تۆماركراوی سه‌ر كارتى ده‌نگدانه‌كه و هی خۆی بكات، ئینجا مافی ده‌نگدانى پێ ده‌دات، كه‌واته لێره‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سێكى مردوو ناتوانێت ده‌نگ بدات، ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو ئه‌وه رووی دابێت. جگه له‌وه، هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش و سه‌ربازیی كارته‌كانیان جیاوازه و بۆیان نییه كارتى گشتى وه‌ربگرن، لێره رێگری له دووجار ده‌نگدانى ئه‌وانیش ده‌كرێت، به به‌راورد به سیسته‌مه‌كانى پێشتر له عێراق به‌كار هاتوون، باشترین سیسته‌مه و له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش كه‌من ئه‌و وڵاتانه‌ى هه‌مان سیسته‌می عێراقیان هه‌یه. ئه‌مه وای كردووه حزبه‌كان نیگه‌ران بكات كه ناتوانن به ئاسانى ساخته‌كاری ئه‌نجام بده‌ن.
له خولی هه‌ڵبژاردنى رابردوو ئامێر هه‌بوو، به‌ڵام له زۆر له ناوه‌نده‌كان ئه‌و ئامێره كاری نه‌كرد، ئه‌مه‌ش به پێى چاودێرانى هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ریی دروست كرد، بۆ ئه‌مجاره چی كراوه تا ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه؟
یه‌كه‌م ئامێری ئه‌مجاره زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئامێری پێشوو، ئه‌مه‌یان زۆر پێشكه‌وتووتره. جگه له‌مه، عێراق پێویستى به 54 هه‌زار ئامێر هه‌بوو، به‌ڵام 59 هه‌زار هاتووه‌ته كڕین، كه‌واته بێگومان له هه‌موو بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان یه‌ده‌گ بوونى ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئامێرێك كاری نه‌كرد یان له‌كار بكه‌وێت.
له عێراق هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ كڕینى كارتى ده‌نگدان له ده‌نگده‌ران، هاوكات هه‌وڵیش له‌ناو لیست و قه‌واره‌كان هه‌یه بۆ كڕینه‌وه‌ى زنجیره ژماره یه‌كی لیست و قه‌واره‌كان، له هه‌ولێر هیچ حاڵه‌تێكی له‌م جۆره تۆمار كراوه؟
سروشتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن له كوردستان به گشتى، به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌غدا و پارێزگاكانى تری عێراق جیاوازی هه‌یه، بۆیه تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكی تۆماركردنى سكاڵا تۆمار نه‌كراوه و لیست و قه‌واره‌كان زیاتر خۆیان ریزبه‌ندییه‌كه داده‌نێن، بۆیه ئه‌مه له كوردستان هه‌ر روو نادات.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆرێك له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستى پێ كردووه، له كاتێكدا كۆمسیۆن كاتی بانگه‌شه‌ی دیاری نه‌كردووه، چیتان كردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنى پێشێلكارییه‌كانى بانگه‌شه‌ى پێشوه‌خته له كۆمسیۆن؟
رێنوێنی و رێوشوێنه‌كانى كۆمسیۆن زۆرن و رێگری له هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به‌ڵام خه‌ڵك و میدیا زۆر كه‌متر به‌لاى ئه‌و رێنوێنییانه‌دا چوونه و بۆ خه‌ڵكیان روون كردووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته میدیا به تایبه‌ت هۆشیاریی هه‌ڵبژاردن كه له رێنوێنییه‌كانی كۆمسیۆندا زۆر به وردی باس كراون، گرنگی پێ بدات و بڵاویان بكاته‌وه تا خه‌ڵكیش ئاشناى ببن. ئه‌وه‌ى له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه هێشتا به فه‌رمی نه‌چووه‌ته بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنیش به وردی چاودێری ده‌كات.
ئه‌وانه زانیاریی گشتین، با بێینه سه‌ر هه‌ولێر، پێت وایه رێژه‌ى به‌شداری له هه‌ولێر چه‌ند ده‌بێت؟
ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێژه‌ى ئه‌و كارتانه‌ى خه‌ڵك وه‌ریده‌گرنه‌وه، به‌ڵام به‌پێى خێرا به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، پێشبینى ده‌كرێت ئاستى به‌شداریش به‌رز بێت.