كۆمپانیای نیسان كه یه‌كێكه له كۆمپانیا جیهانییه به‌ناوبانگه‌كان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و ناوازه، بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه به شێوازێكی نوێ دیزاینی بۆ كردووه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای نیسان ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای نیسان له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Murano" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووته جێگه‌ی سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 320 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 30 هه‌زار و 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.