دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری هه‌وادارانی، دوێنێ گۆران نووری دوا كلیپی به ناوی ماچ بڵاو كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ماوه‌یه‌كی كورت ده‌نگی دایه‌وه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی زۆر لێ گیرا.
گۆران نووری گۆرانیبێژی سلێمانی وه‌ك به‌ڵێنی به هه‌وادارانی دابوو، له نزیكترین كاتدا دوێنێ كلیپی ماچی بڵاو كرده‌وه، كه شێنێ هوشیار ناسراو به شاژنی سلێمانی تێیدا وه‌ك مۆدێل و ئه‌كته‌ری كلیپه‌كه ڕۆڵی بینیوه.
كلیپه‌كه له شاری سلێمانی تۆمار كراوه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات كه گه‌نجانی شار چۆن شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كچه ده‌كه‌ن كه شه‌وی خه‌نه‌به‌ندانیه‌تی، هه‌رچه‌نده كلیپه‌كه و تێكستی گۆرانییه‌كه شتێكی جیاواز نین له‌ناو كورددا، به‌ڵام له لایه‌ن هه‌وادارانی ئه‌و گۆرانیبێژه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا، پێیان وابوو كلیپه‌كه له‌و ئاسته به‌رزه‌دا نه‌بووه كه چاوه‌ڕێیان كردووه.
كلیپی "ماچ" نوێترین گۆرانیی گۆران نووری هونه‌رمه‌ندی شاری سلێمانییه، تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن حه‌مه سه‌عید ئیبراهیمه‌وه نووسراوه، میلۆدی، ئه‌ڕێنج و موزیكی له ستۆدیۆی ئاریۆس له شاری سلێمانی بۆ كراوه، شێنێ هوشیار ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا گێڕاوه.