ژن و پیاوێك له‌گه‌ڵ منداڵێكی بچو‌وكدا، توانییان گه‌نجینه‌یه‌كی به‌نرخ پڕ له خشڵ و زێڕ بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ژن و پیاوێكی توێژه‌ر له‌گه‌ڵ كوڕێكی مێردمنداڵی 13 ساڵاندا، مانگی ڕابردوو بۆ گه‌شتێك سه‌ردانی ده‌ریایان كرد، له چاڵێكی نزیك گوندی شابرود، له ویلایه‌تی مكلنبورگ_فۆربومرن جه‌زیره‌ی رۆگنی ئه‌ڵمانیا، له ناكاو لیره‌یه‌كی زێڕیان له لای ده‌ریای بالتیك دۆزییه‌وه، به‌مه‌ش كوڕه مێردمنداڵه‌كه به یه‌كێك له یارمه‌تیده‌ره گرنگه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی خشڵه‌كه دانرا.
دواتر كه هه‌واڵه‌كه‌یان به ده‌زگای دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجینه و سامانه ناوخۆیییه‌كان دا، ئه‌وان به ئامێر و شتی پێشكه‌وتووه‌وه ده‌ستیان به گه‌ڕان كرده‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردوو جانتایه‌كی گه‌وره له ئه‌نگوستیله، بازن، ملوانكه و لیره‌ی ئه‌ڵماس و زێڕیان دۆزییه‌وه، كه نزیكه‌ی 100 پارچه ده‌بوون.
زانایان و توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئه‌م گه‌نجینه‌یه بۆ سه‌رده‌می پاشا هارالد گۆرمسۆن ناسراو به هاری بلوتوپ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا له‌و ناوچه‌یه ژیاوه كه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌وڵه‌تی دانیمار، باكوری ئه‌ڵمانیا، باشوری سوید و به‌شێكی نه‌رویجی كردووه.