خه‌ڵكی به زۆری هۆگری خواردنی ترێن، زۆر كه‌م گه‌ڵای مێو به ساده‌یی بێ كوڵان و خستنه ناوچێشت ده‌خۆن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه خواردنی گه‌ڵا مێو زۆر به سووده له یۆنان و سویسرا و توركیا و ڕۆمانیان به فره‌وانی له زه‌ڵاته و خواردنه نه‌كوڵاوه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
یه‌كه‌م: شه‌كری خوێن ڕێك ده‌خات، ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕیشاڵی تێدایه و زۆر به‌سووده بۆ ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن و ڕێگری له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره، ته‌واوی گرفته‌كانی شه‌كر له خوێن چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دووه‌م: گه‌ده چالاك و ته‌ندروست ده‌كات، زۆری ڕێژه‌ی ڕیشال له گه‌ڵا مێو وا ده‌كات هیچ كات تووشی سكچوون و كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له گه‌ده و به‌شه‌كانی تری كۆئه‌ندامی هه‌رس ناهێڵێ و ڕێگری له تووشبون به مایه‌سیریش ده‌كات.
سێیه‌م: شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ناهێڵێ، ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر دژه ئۆكسیدی تێدایه و ده‌بێته هۆی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر له جه‌سته، به‌مه‌یش كۆڵۆن پاك ده‌كاته‌وه و ڕێ له كۆبوونه‌وه‌ی پاشماوه و ژه‌هر له كۆڵۆن ده‌گرێ و ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
چواره‌م: دڵ له نه‌خۆشییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه، گه‌ڵا مێو ڕێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایه كه فشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و بۆڕییه‌كانی خوێن پاك ده‌كاته‌وه و ئۆكسجینی پێویست به هه‌موو به‌شێك ده‌گه‌یه‌نێت و وا ده‌كات دڵ و سوڕی خوێن تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌ك نه‌بێ.
پێنجه‌م: ئێسك به‌هێز ده‌كات، بوونی ڕێژه‌یه‌كی باش له كالیسیۆم له گه‌ڵا مێو هه‌یه، جیا له‌وه‌یش پۆتاسیۆمی تێدایه، ئه‌و دوو كانزایه به ته‌واوی ڕێگری له داخوڕانی ئێسك و كڕكڕاگه ده‌كات و به ته‌واوی ئێسك به‌هێز و پته‌و ده‌كات.