خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری كورد "له‌یلا فه‌ریقی" له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، چه‌ند قسه‌یه‌كی ناڕوون له په‌یامێكدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌یلا فه‌ریقی له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا له‌بواری هونه‌ری خستووه‌ته‌ڕوو، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌م په‌یامه‌ی فه‌ریقی چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تۆماركراوه و ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌یلا له‌و په‌یامه‌دا توڕه‌یی خۆی له سیستمی جیهانیی به‌رانبه‌ر مرۆڤ و كولتووری كۆمه‌ڵگا و مه‌حكووم بوونی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت ژنان له‌م ژیانه خسته‌ڕوو.
به‌شێكی زۆر له هه‌وادارنی بۆیان نووسیوه كه په‌یامه‌كه‌ت ناڕوونی پێوه دیاره و ئه‌وه‌نده به زمانێكی شاراوه وشه‌كانت نووسیوه نه‌تهێشت بزانین چی ده‌ڵێت، هه‌ندێكی تر پێیان وایه له‌یلا له ژێر پاڵه‌په‌ستۆدایه و پێویستی به هاوكاری به‌په‌له هه‌یه، چونكه به ئه‌سته‌م ده‌توانێت هه‌ناسه بدات بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی و ته‌واوی جه‌سته‌ی ده‌له‌رزێت.
دوای 10 ساڵ بێده‌نگی، خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد له‌یلا فه‌ریقی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه، له‌و ئه‌لبوومه كه له 11 تراكی گۆرانی پێكهاتووه، به‌رهه‌مێك بۆ ئافره‌تانه و په‌یامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ژیان به‌بێ ژن و ئافره‌ت مانای نییه، "گله‌یی" و "نه‌ێنی" و "لێت دوورببم" و "خۆشم ئه‌وێی" و "بڕۆ‌و وانه‌زانی" و "گه‌ڕاندنه‌وه" و "منداڵ" و "منیش لێره‌م" و "نه‌فرین" و "كوردستان"، ناوی تراكه‌كانی ئه‌و ئه‌ڵبوومه نوێیه‌ن كه سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌كاری هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاواز دانه‌ی ناوداری كورده.
خانمه گۆرانیبێژ له‌یلا فه‌ریقی خوشكی گۆرانیبێژی كۆچكردووی كورد، مه‌رزییه فه‌ریقییه و ده‌بێته پووری دڵنیا ڕه‌زازی و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له نێوان كوردستان و سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و به‌مدواییه كلیپی گۆرانی "منیش لێره‌م"ی بڵاو كرده‌وه، یه‌كه‌م خانمه گۆرانیبێژی كورده گۆرانی ه‌اوبه‌شی كوردی و عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناسراوی عه‌ره‌ب عه‌لی حه‌جار گوتووه.