له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چڕی بڵاوبووه‌ته‌وه، لاهور جه‌نگی جنێو و قسه‌ی نه‌شیاو به خه‌ڵكی سلێمانی ده‌دا و داوایان لێ ده‌كا ڕۆژی ده‌نگدان به سه‌رخۆشی بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سلێمانی لێ كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن له پارێزگای سلێمانی، لاهور جه‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه ده‌ڵێ، هیوادارم به‌و جۆش و خرۆشه‌وه له 12ی پێنج، جه‌ماوه‌ره سه‌رخۆشه‌كه‌ی سلێمانی به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن و بۆ نه‌یارانی بسه‌لمێنن كه یه‌كێتی هێزێكی زیندووه و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له دڵی خه‌ڵكه و به كه‌س ده‌رنایه.
ئه‌و قسانه‌ی لاهور جه‌نگی كه له گرته ڤیدیۆكه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه، ناڕه‌زایی توندی خه‌ڵكی سلێمانی لێ كه‌وتووه و له سه‌رنج و كۆمێنێته‌كان به توندی وه‌ڵامی لاهور جه‌نگی ده‌ده‌نه‌وه و ده‌پرسن به چ پێوه‌رێك و خیانه‌تكارێكی وا كه كه‌ركووكی فرۆشت، هه‌موو خه‌ڵكی سلێمانی به سه‌رخۆش و بێهۆش هه‌ژمار ده‌كات.
لاهور جه‌نگی یه‌كێكه له ئه‌نجامده‌رانی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له پێناوی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك، خیانه‌تیان له خاك و نیشتمان كرد و بوونه هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له 170 هه‌زار هاووڵاتی كه‌ركووك و خورماتوو، له ئه‌نجامی ئه‌و خیانه‌ته‌یش كه كردیان، سه‌دان گه‌نجی كورد گیران و دزی و تاڵانی ماڵی كورد له كه‌ركووك و خورماتوو به چڕی ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و سه‌دان ماڵ و دووكانی كوردیش له خورماتوو ته‌قێنرانه‌وه و سوتێنران.