ركابه‌ری نێوان كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره له 12ی ئایاری داهاتوو بێته سازكردن، تا دێت به‌هێزتر ده‌بێت به‌تایبه‌تی له دوو هه‌فته‌ی رابردوو كه ئاراسته‌یه‌كی نوێی له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی لێخستن له تۆڕهكۆمهلایبهتییهكانهوه گرتووه‌ته به‌ر، له‌و ناوه‌شدا چه‌ند تۆمارێكی ڤیدیۆیی سێكسی كاندیدان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق بڵاو بوونه‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ست چییه و كێ له‌پشت ئه‌و كاره‌یه؟.
به‌م دواییه چه‌ند تۆمارێكی ڤیدیۆیی سێكسی كاندیدان بڵاوكرایه‌وه كه له دوو یه‌كه‌م تۆماری ڤیدیۆیی نه‌توانراوه دووپات له راستیان بكرێته‌وه و ئه‌وان هه‌ڵبه‌ستراوی و ساخته‌یی تۆماره‌كانیان دووپات كرده‌وه و ره‌تیان كرده‌وه كه هی ئه‌وان بێت.
یه‌كێك له كاندیدان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه له‌كه‌داری بكه‌ن و ناوبانگی بزڕێنن بۆ مسۆگه‌ركردنی دۆڕاندنی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌و كاته‌ی كاندیدێكی تر چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كه ناوی نه‌هێنان به كاركردن بۆ لێخستنی ركابه‌رانی له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو و ساخته.
دوێنێ پێنجشه‌م هاوپه‌یمانی "نه‌سڕ" به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد كه كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێك له كاندیدانی كه له گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، له خۆپاڵاهتنی دوور خستووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌وه حوسێن ده‌روێش عادلی، گوته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ "شه‌فه‌ق نیوز" ده‌ڵێت، كۆمسیۆن مه‌رج و رێككاری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ خۆپاڵاوتن و كاتێك مه‌رجه‌كان نایه‌نه دی ئه‌و كاندیده دوور ده‌خرێته‌وه، زیاتر گوتی، ئه‌و بابه‌ته له قه‌باره‌ی خۆی زیاتر گه‌وه‌ر كرا و بۆ لێخستنی هه‌ڵبژاردن سوودی لێ وه‌رگیرا، ئه‌گه‌رچی زیاتر به‌شێكه له تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی.
هادی جه‌لۆ مه‌رعی، نووسه‌ر و راگه‌یاندنكار له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئێسته روو ده‌دات ئاماژه‌یه بۆ رووخانی سیسته‌می ئه‌خلاقی و به‌هاكانی چینی سیاسی له عێراق، بۆیه هه‌ڵمه‌ته‌كانی باكهشهی هه‌ڵبژاردن له عێراق بووه‌ته جه‌نگێكی یه‌كتر لێخستن كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیبوو.
به‌و پێیه‌ی هه‌ڵمه‌تی لێخستنهكانی (سێكسی) دوایی زیاتر كاندیدانی ژنی كرده ئامانج، مه‌رعی ئه‌و جۆره لێخستنه بۆ سروشتی كۆمه‌ڵگای پارێزگاری عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنیانه‌ی لای ژنانی كرا‌و به ئامانج دروستی ده‌كه‌ن كه ره‌نگه هه‌ندێكجار بگاته ئاستی له‌ده‌ستدانی ژیانیان.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی ته‌شهیر له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كێبه‌ركێكار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ته‌نیا به‌و ئابڕووچوونه سێكسیانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو تۆمه‌تباركردنی به گه‌نده‌ڵی و درۆكردن و دڕاندنی وێنه‌ی كاندیدان و هێنانه‌خواره‌وه‌ی وێنه‌كان و خستنی وێنه‌ی تر له شوێنیانی گرته‌وه.
مه‌رعی زیاتر ده‌ڵێت، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارن له هه‌ڵمه‌ته‌كانی لێخستن له رێگه‌ی سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و ماڵپه‌ڕه ههواڵییهكانیانهوه كه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن.
عێراقییه‌كان ده‌سته‌واژه‌ی "سوپای ئه‌لیكترۆنی" بۆ ئه‌و پێگه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌همی به‌كار دێنن كه به لایه‌نگری بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان و كردنه ئامانجی لایه‌نی دیاریكراوی ركابه‌رانیان ده‌ناسرێن.
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ینی رابردوو ده‌ستی پێ كرد و تا 11ی ئایاری داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كاندید له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له 88 لیستی هه‌ڵبژاردن و زیاتر له 200 قه‌واره‌ی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی 328 كورسی په‌رله‌مانی عێراق ركابه‌ری ده‌كه‌ن.
"سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان" بریتین له چه‌ند گرووپێكی مه‌شق پێكراو كه به‌پێی ئه‌جیندای تایبه‌ت و به مه‌به‌ستی چوونهژووهرهوهی ماڵپه‌ڕه‌كانی نه‌یار و به‌رامبه‌ر كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه و بانگه‌شه‌كردن بۆ بۆچوونێكی دیاریكراو و له رێگه‌ی سه‌كۆ جیاوازه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه، هه‌روه‌ها بێده‌نگكردن و شێواندنی ناوبانگی نه‌یاران، له‌پاڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و درۆ و دروستكردنی مشه‌وه‌شی و رارایی، بۆیه وڵاتان ده‌ستیان كردووه به دامه‌زراندنی یه‌كه‌ی ئه‌لیكترۆنی له ناو دامه‌زراوه سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌كانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی رۆڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دروستكردنی رای گشتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و پشتبه‌ستنی توێژێكی زۆری كۆمه‌ڵگه پێیانه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌واڵه‌كانیان، سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان چالاك بوون بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌كۆیه بۆ بهدرۆخستنی هه‌واڵی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ به‌تایبه‌تی له‌كاتی ته‌نگژه‌كاندا.
له گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌شداریكردنیانه به‌گوڕ و تینه‌وه له جه‌نگی كۆمێنت و تویته‌كان له‌سه‌ر فه‌یسبووك و تویته‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وان كار بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك حسێب به‌ناوی وه‌همییه‌وه ده‌كه‌ن كه كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن.
به‌هۆی كاریگه‌ری و پێویستییانهوه چه‌ندان وڵاتی دنیا سوپای ئه‌لیكترۆنیان دامه‌زراندووه و ساڵانه بودجه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن، هاوكات بودجه‌ش بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان له به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌لیكترۆنی نه‌یار بۆیان دیاری ده‌كه‌ن.