بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، پارێزگاى سلێمانى 18 كورسیى بۆ دیاری كراوه، به‌ڵام به‌پێى پێشبینیى لایه‌نه‌كان بێت، 37 كورسییان له‌و پارێزگایه تێپه‌ڕاندووه و هه‌ریه‌كه له یه‌كێتى و گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، زۆرترین كورسییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌به‌نه‌وه.
پێش هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق له ساڵی 2014، به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاسایه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند كرا، له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كران به 329 كورسی و له‌و ژماره‌یه‌ش 65 كورسی به كۆتاكانی شه‌به‌ك، ئێزیدی و كریستیانه‌وه به‌ر كورد كه‌وتن، ئه‌و ژماره‌یه‌ش له شێوه‌ی فره‌بازنه‌دا دابه‌ش كرایه سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان "هه‌ولێر 16 كورسی، سلێمانی 18 و پارێزگای دهۆك 12 كورسی" بۆ دانرا. ئه‌م ڕاپۆرته پێشبینیى لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسییه‌كان له پارێزگاى سلێمانى، ده‌خاته روو.
ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى به‌غدا بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، وه‌ك گۆڕان وا بیریان كردووه‌ته‌وه له پارێزگاى سلێمانى شه‌ش كورسى كه‌متر نابه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئێسته له په‌رله‌مانى عێراق خاوه‌نى هه‌شت كورسییه، به‌ڵام خۆیان پێشبینى زیادكردنى كورسییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مین به‌كر كه كاندیدى گۆڕانیشه بۆ دووباره په‌رله‌مانتارى له عێراق، زیاتر گوتى، پێشبینى تا ئاستێك بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك زۆر زانستى نییه، به‌ڵام گۆڕان به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى و ڕاستگۆیى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانیدا، ئه‌و پێشبینییه‌ى هه‌یه.
كاندیدانى هه‌رێمى كوردستان 513 كاندیدن و پێشبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى 46 كورسیى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان.
جوان ئیحسان سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتى له پارێزگاى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناتوانێ پێشبینى كورسییه‌كانیان بكات له پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام هیواخوان "بتوانن زیاتر له حه‌وت كورسى مسۆگه‌ر بكه‌ن".
یه‌كێتى خاوه‌نى 21 كورسیى په‌رله‌مانى عێراقه، به‌ڵام به‌هۆى مردنى جه‌لال تاڵه‌بانى و جیابوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و دروستكردنى لیست و ئه‌و خیانه‌ته‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو له كه‌ركووك كردیان و ناڕێكى و ناكۆكیى زۆرى سه‌ركرده‌كانى، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كورسییه‌كانى به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌م بكه‌ن.
به‌ڵام سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی ئه‌وه‌یشی گوت، "پێشبینى ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م حزبه‌كان ده‌نگى پێشوویان به‌ده‌ست نه‌هێننه‌وه".
چوار ساڵى ڕابردوو له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ڕووداوێكى گه‌وره ڕوویان دا، گه‌یشتنه بنبه‌ستى پێوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا و بڕینى بودجه‌ى كوردستان، دروستبوونى ته‌نگژه‌ی دارایى له هه‌رێم، ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم، هاتنى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى به ڕێنیشانده‌رى هه‌ندێ سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى و به‌ده‌سته‌وه‌دانى 51%ى خاكى كوردستان، هه‌روه‌ها مردنى هه‌ریه‌ك له نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتى، هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگى لایه‌نه‌كان ده‌بێت.
ڕزگار ئه‌ژى گۆران كاندیدى ژماره یه‌كى پارتى له پارێزگاى سلێمانى، پێى وایه "پارتى ئه‌مجاره له سلێمانى چوار كورسى ده‌هێنێت.
ئه‌و پێشبینییه له كاتێكدایه پارتى پێشتر له سلێمانى دوو كورسیى هێنابوو، به‌ڵام له په‌رله‌مانى عێراق یه‌كه‌م هێزی كوردییه و خاوه‌نى 28 كورسى بوو.
ئه‌و كاندیده‌ى پارتى بۆ "وشه" گوتى، "هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى پارتى واى له خه‌ڵكى سلێمانى كردووه ڕوو له پارتى بكه‌ن و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سوپرایز دروست بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتار و كاندید بۆ دووباره‌بوونه‌وه به په‌رله‌مانتارى عێراق له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى پێى وایه "یه‌كگرتوو ده‌توانێت ئه‌مجاره له سلێمانى دوو كورسى زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت".
یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق خاوه‌نى چوار كورسییه.
ئه‌مین ده‌ڵێ، "ئه‌وانه پڕوپاگه‌نده‌ى حزبه‌كانن كه ده‌ڵێن ده‌نگى یه‌كگرتوو كه‌م بووه یان ده‌چێت بۆ لایه‌نى تر، به پێچه‌وانه‌وه یه‌كگرتوو چاوى له زیادبوونى ده‌نگه‌كانیه‌تى".
دوو حزبى نوێ ئه‌م جاره كێبه‌ركێ له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش نه‌وه‌ى نوێ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌وه‌رین.
شادى نه‌وزاد ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى نه‌وه‌ى نوێ بۆ "وشه"ـى راگه‌یاند، "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى زیاتر له نیوه‌ى كورسیى دیاریكراوى ئه‌و دوو پارێزگایه به‌ده‌ست بهێنن".
زیاتر گوتى، "ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌یكات، ئه‌وه‌ى بۆ نه‌وه‌ى نوێ ده‌كرێت پێشتر هیچ هێز و لایه‌نێك نه كردوویه‌تى و نه بۆى كراوه، بۆیه به‌وپه‌ڕى بڕواوه ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ین كه نیوه‌ى زیاترى كورسییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێر هى نه‌وه‌ى نوێن".
لاى خۆیه‌وه ڕێبوار كه‌ریم سه‌رۆكى لیستى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى پێشبینییه‌كى هاوشێوه‌ى نه‌وه‌ى نوێیان هه‌یه و پێى وایه، نزیك ده‌بنه‌وه له به‌ده‌ستهێنانى نیوه‌ى كورسییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى.
كه‌ریم بۆ "وشه" گوتی، "نه‌ك له سلێمانى، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پێمان وایه 50 كۆ یه‌كى سه‌رجه‌م كورسیى كورد له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش به‌ده‌ست دێنین".
ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه له‌و هێزانه‌ى كه ده‌توانن كورسى له پارێزگاى سلێمانى به‌ده‌ست بهێنن كۆمه‌ڵى ئیسلامییه، ئه‌وانیش پێشبینى خۆیان هه‌یه.
هاوژین عومه‌ر به‌رپرسى ده‌زگه‌ى هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵ به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كانى كۆمه‌ڵ له چوار ساڵى ڕابردوو و ڕه‌زامه‌ندیى خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌داى سیاسیمان، ده‌ریده‌خه‌ن ده‌نگه‌كانمان له زیادبووندا ده‌بن.
كۆمه‌ڵى ئیسلامى خاوه‌نى سێ كورسیى په‌رله‌مانى عێراقه و وه‌ك به‌رپرسى ده‌زگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یشیان ئاماژه‌ى پێ ده‌دا، "له پارێزگاى سلێمانى زیاتر له دوو كورسى به‌ده‌ست دێنین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ین به سێ یان چوار كورسى".
به‌پێى پێشبینیى ئه‌و لایه‌نانه بێت، به‌كۆى گشتى زیاتر له 37 كورسى ته‌نیا له پارێزگاى سلێمانى ده‌به‌نه‌وه، له كاتێكدا پارێزگاكه خۆى 18 كورسیى بۆ دیارى كراوه. به‌ڵام پێشبینیى لایه‌نه‌كان هیچ كات له‌گه‌ڵ واقیع نه‌بووه، 12ى ئایار سندوقه‌كانى ده‌نگدان سه‌نگ و قورسایى هه‌موو لایه‌نه‌كان دیاری ده‌كات.
سلێمانى - هه‌ستى كه‌مال