وێنە.. درێسی وەرزی داهاتووی یانەی ریال مەدرید ببینە

:: AM:10:26:21/04/2018 ‌

چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی وێنەری درێسی وەرزی داهاتووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییان لە وەرزی داهاتوو نمایشكرد.

ماڵپەڕی (فوتی هێدەرلاینز)ی ئیسپانی بەهەمانشێوەی ساڵانی رابردوودا ئەمساڵیش وێنەی درێسی وەرزی داهاتووی یانەی ریال مەدریدی خستەڕوو.

لە وێنەكەدا دەردەكەوێ درێسە سەرەكییەكەی وەرزی داهاتووی یانەی ریال مەدرید زۆر سادەیە و لە رەنگی سپی پێكهاتووە لەگەڵ سێ خەتی راست لەسەر شانەكانی و لە پێشەوەش لۆگۆی یانەكە و كۆمپانیای سپۆنسەر تۆمار كراوە.

ماڵپەڕەكە جەختیشی كردەوە كە دیزاینی درێسەكە لەلایەن كۆمپانیای ئەدیدایسی ئەڵمانی تایبەت بە دروستكردنی كەلوپەلی وەرزشی دروستكراوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م