لیمۆ یەكێكە لە بەسوودترین میوەكان، لە ئەندامی میوە مزرەكانە سەرەرای تامە ترش و بۆنە خۆشەكەی، پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی و بە چەندان شێوازی جیاواز دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان. ڕەنگە زۆرینە بزانین خواردنی لیمۆ و توێكڵەكەی و ئاوەكەی سوودیان چییە، بەڵام ئەگەر
لیمۆی كوڵاو بخۆنەوە چی لە جەستە ڕوو دەدا؟
بەگوێرەی توێژینەوەكان، توێكڵی لیمۆ پێكهاتەی سالڤوسترۆلی تێدایە كە ژەهر لە لەش لادەبات و ڕێ لە شێرپەنجە دەگرێت، دەوڵەمەندە بە فلاڤۆنۆیدس كە ڕێ لە نەخۆشییەكانی سنگ، ڕیخۆڵە گەورە و شێرپەنجەی پێست دەگرێت، و كۆڵیسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە ڤیتامین C و B تێدایە ، ڕێ لە نەخۆشییەكانی دڵ دەگرێت، فشاری خوێن كەم دەكاتەوە و چارەسەری نەخۆشی شەكرە و دڵ دەكات، زیاد لەوەش بەهۆی بوونی ڤیتامین C ئێسك بەهێز دەكات و ڕێ لە هەوكردن دەگرێت بەتایبەتی هەوكردنی جومگەی رۆماتیزمی.
بە كوڵاندنیشی سوودی زیاترتان دەست دەكەوێ، بۆیە شەش لیمۆ و 500 ملیلیتر ئاو و كەمێك هەنگوین ئامادە بكەن، دوای شۆردنەوەی لیمۆكان و لەتكردنیان، بیخە ناو ئاوێك و بۆ ماوەی سێ خولەك بیكوڵێنە، دوای ساردبوونەوەی ئاوەكەی بپاڵیوە و بیكە دەفرێكی شووشە و كەمێك هەنگوینی تێ بكە، بەیانیان بەر لە خواردن ئەو ئاوەی ناو شووشەكە بخۆرەوە، ئەمە زۆرترین سوود بە جەستە دەگەیەنێت.
هەوكردن و ئۆكسانی ناو جەستە لەناو دەبات، جەستە لە تەواوی ژەهرەكان پاك دەكاتەوە و سیستەمی بەرگری بە تەواوی بەهێز دەكات و زۆر سوودی سەرسوڕهێنەرتان پێ دەگەیەنێت.