وێنە.. لە پشت هەر پیاوێكی مەزن ئافرەتێكی هەیە

:: AM:09:49:22/04/2018 ‌

هاوسەری زۆرێك لە ئەستێرەكانی یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەی دوێنێ شەموو بەرامبەر یانەی سڤیلییە لە یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا لەنێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ ئامادەبوون بۆ هاندانی هاوسەرەكانیان.

یانەی بەرشەلۆنە درەنگانی شەوی رابردوو بەفەرمی 30مین جامی شای ئیسپانیای بەرز كردەوە دوای ئەوەی بە 5 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی سڤیلییەی بردەوە.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا وێنەی هاوسەری چەند ئەستێرەیەكی یانەی بەرشەلۆنەی بڵاو كردەوە كە هاتبوونە نێو یاریگە بۆ هاندەرانی هاوسەرەكانیان تا لە یارییەكەدا سەركەوتن بەدەست بێنن وەك ئەو پەندەی دەڵێت "لە پشت هەر پیاوێكی مەزن ئافرەتێك هەیە".

رۆژنامەكان بە نموونە وێنەی هاوسەری هەریەك لە ئەستێرەكانی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی، دینیس سوارێز، گیراڕد پیكێ و فیلیپ كۆتینیویان بڵاو كردەوە كە هاتبوونە نێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ بۆ هاندانی هاوسەرەكانیان.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە ئەمە چوارەمساڵە لەسەریەك دەبێتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و بە بەدەستهێنانی ئەم ناسناوەش تاڕادەیەك خەمی هاندەرانی یانەكە رەوییەوە دوای دەركردنیان لە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی رۆمای ئیتاڵی.









وشە - ئامانج ئه‌كره‌م