سەرجەم داهاتەكانی ئەمساڵی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان دەدرێتە دیار رەحمان
سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كورستان ئاشكرای كرد، بڕیاریانداوە سەرجەم پارە و غەرامەكانی ئەمساڵی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان بدەن بە دیار رەحمانی یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان.
كانەبی لە ئەكاوتنی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م برایانم له یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان بكه‌م كه ئه‌م پێشنیاره‌ی منیان قبوڵ كرد و په‌سندیان كرد، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره و غه‌رامانه‌ی ئه‌مساڵ له یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان له یانه‌كان و كارگێران و ستافی هونه‌ری و یاریزانان له چالاكییه‌كانمان وه‌رمان گرتووه، هه‌مووی بدرێت به یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان (دیار ره‌حمان).
كانەبی راشی گەیاند: هەموو ئەو پارانەش بۆ ئه‌وه‌یە دیار چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێ بكات.
جەختیشی كردەوە: بێگومان ئه‌مه منه‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌مه دیارییه‌كی بچووكه بۆ (دیار ره‌حمان) و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه وه‌ك چۆن ئه‌و خزمه‌تی وه‌رزشی كوردستانی كرد، ئێستایش ئێمه له خزمه‌ت ئه‌و بین.
لە كۆتاییدا سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان رایگەیاند: لێره‌وه هیوای زوو چاكبوونه‌وه و تهندورستییهكی زۆرباش بۆ كاكه دیار ده‌خوازم
جێی باسە دیار ماوەی چەند مانگێکە تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن و کتوپڕی تووش هاتووە و ئێستاش لە دەرەوەی وڵات خەریكی وەرگرتنی چارەسەریی تەندروستییە، دیار پێشتر لە ریزی هەریەك لە یانەکانی هەولێر و برووسک یاریی كردووە و لە ریزی هەڵبژاردەی كوردستانیش بەشداری لە پاڵەوانیەتیی كۆنیڤای هەرێمەكان كردبوو.
وشە -
ئامانج ئه‌كره‌م