نۆكیا ڕكابه‌ری ئایفۆن ئێكس بڵاو ده‌كاته‌وه‌

:: AM:11:19:22/04/2018 ‌
نۆكیا بەهێزترین مۆبایل دەخاتە بازاڕ

بڕیارە كۆمپانیای HMD GLOBALی خاوەنی ناونیشانی بازرگانی نۆكیا، لە داهاتوویەكی نزیك نوێترین مۆبایلی زیرەكی نۆكیا بە تایبەتمەندی زۆر ناوازە و بەهێز بخاتە بازاڕەوە.

بڕیارە مۆبایلە نوێكەی نۆكیا بە ناوی "نۆكیا ئێكس" بێ و وەك ڕكابەری ئایفۆن بكەوێتە بازاڕەوە، ڕووكەشی دەرەوەی بە كانزای سلڤەر و شووشەی بەهێز دروست كراوە، كە دەتوانێ بەرگەی بەركەوتن و شوخت و پەڵە بگرێ.

ئەو مۆبایلە نوێیە بە دوو جۆری جیاوازە و كە هەریەكەیان دوو كامێرا و هاوێنەی بەهێز و پێشكەوتووی جۆری ZEISSیان بۆ بەستراوە، هاوكات پرۆسیسەری كوالكۆم و میدیا تێكی بۆ دانراوە، ڕامەكەی چوار تا شەش گێگابایت دەبێ و تایبەتمەندی پەنجەمۆری و خوێنەرەوەی ڕووخساری مرۆڤە كە لەگەڵ شاشەكەی پێوەست دەكرێ.

جێی باسە كۆمپانیای نۆكیای فنلەندی دوای دەیان ساڵ لە دووركەوتنەوە لە دنیای مۆبایل و تەكنەلۆجیا، بەم دوایییە ناونیشانە بازرگانییەكەی لەلایەن كۆمپانیای ئێچ ئێم دی گلۆباڵ هاتەوە كڕین، یەكەم مۆبایلی تازەیشی بریتی بوو لە ڤێرژنی نۆكیا 3310 كە ماوەیەك پڕفرۆشترین و بەناوبانگترین هاندی مۆبایل بوو لە دنیا.


وشە - باز ئه‌حمه‌د