وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا به توندى ره‌خنه‌ى له ئه‌مه‌ریكا گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڤیزاى به سه‌ماكه‌رێكى رووسى نه‌داوه.
ئێواره‌ى دوێنێ
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا به توندى ره‌خنه‌ى له ئه‌مه‌ریكا گرت، چونكه ڤیزاى ئه‌مه‌ریكى به ئۆلگا سه‌میرنۆڤاى سه‌ماكه‌ر نه‌داوه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ده‌ڵێ، "ته‌نانه‌ت له جه‌نگى ساردیش كار به‌م راده‌یه نه‌گه‌یشتووه، به پێچه‌وانه‌وه هونه‌ر له‌ناویشیان بالیه هه‌میشه هاوكارمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى چاكتر له یه‌كتر تێبگه‌ین".
له ساڵى رابردوو كۆمه‌ڵێك كێشه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا سه‌رى هه‌ڵدا، یه‌كێك له‌وان پێوه‌ندى به ده‌ستوه‌ردانى رووسیا هه‌بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، دووه‌م پێوه‌ندى به سووریاوه هه‌بوو، جیا له‌مانه‌ش كێشه‌یه‌كى تر‌ى دیپلۆماسى له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌رى هه‌ڵدا كاتێك سیخوڕه رووسییه‌كه له به‌ریتانیا ژه‌هراوى كرا و ئه‌مه‌ریكا بڕیارى ده‌ركردنى كۆمه‌ڵێك دیپلۆماتكارى رووسى دا.
سه‌میرنۆڤا یه‌كێك له ئه‌ستێره دیاره‌كانى سه‌ماى رووسیا، پێنه‌دانى ڤیزا به‌و ژنه سه‌ماكه‌ره، وه‌زاره‌تى رووسیا نیگه‌ران كردووه، بۆیه به‌فه‌رمى هاته ده‌نگ.
له به‌رانبه‌ردا كونسوڵى ئه‌مه‌ریكا له رووسیا ده‌ڵێ پێنه‌دانى ڤیزا بۆ وه‌رزشوان و كه‌سه تایبه‌ته‌كان وه‌ك جاران به خێرایى نادرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌یه.