كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه بۆ كۆتای ساڵی 2018 نوێترین كاتژمێر بخاته بازاره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌م كاتژمێره یه‌كێكه له به‌هێزترین كاتژمێره‌كانی دنیا و به‌شێوازێك و دیزاینێكی سه‌رسووه‌هێنه‌ر دروستی ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
businessinsider" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێكه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه مانگی كانونی یه‌كه‌م كه ده‌كاته كۆتا مانگی ساڵی 2018 نوێترین كاتژمێر بخاته بازاره‌كانه‌وه به‌ناوی "Series 4"، كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی یه‌كێك ده‌بێت له به‌هێزترین به‌رهه‌مه‌كانی دنیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و نرخه‌كه‌ی هیچ روون كردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه ئه‌م كاتژمێره یه‌كێك ده‌بێت له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی جیهان.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 دا له‌لایه‌ن ستیڤ ۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكادا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیۆته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 دا ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زل هێزه‌كانی دنیا ناسرا.