ئه‌گه‌ر به دوای ئاسانترین رێگه‌دا ده‌گه‌رێیت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ماده ژه‌هراویه‌كانی جه‌سته‌ت ئه‌وا پێویسته رۆژانه گرینگی به خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم بده‌ی، چونكه ئاوی گه‌رم چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، ئه‌گه‌ر دوای هه‌ستان له خه‌و بیخۆیته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌كات دوای هه‌ستان له خه‌و و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه پزیشكان ئه‌نجامیان داوه له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له باشترین رێگه‌كان بۆ رزگاربوون له نه‌خۆشی و ماده ژه‌هراوییه‌كان خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رمه، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌كه‌ین له به‌یانیاندا:
یه‌كه‌م – كرداری هه‌رس چالاك ده‌كات: له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی كووپێك ئاوی گه‌رم له به‌یانیاندا سوڕی خوێن چالاك ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش كرداری هه‌رس خێرا ده‌بێت و تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌رس نابیت، له‌گه‌ڵیدا گه‌ده كرداری هه‌رسكردنی خۆراك به‌شێوازێكی ئاسان ئه‌نجام ده‌دات و له تووشبوون به ئازاره‌كانی گه‌ده پارێزراو ده‌بیت.
دووه‌م – خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له قه‌بزی ده‌تانپارێزێت: خواردنه‌وه‌ی ئاو به یه‌كه‌مین ھۆكار داده‌نرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕیخۆڵه له ماده ژه‌هراوییه‌كان، هه‌روه‌ها گرنگه بۆ كرداری مێتابۆلیزمی جه‌سته، كه ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به قه‌بزی.