به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان لاوازی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی له‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه و به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیایش ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له هه‌ولێر ئامسنان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له سلێمانی و دهۆك ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، ئه‌گه‌ری نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی هه‌یه، له كه‌ركووك ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌یش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌یش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.