كەنار ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوی دەكاتەوە

:: AM:10:35:23/04/2018 ‌
ژنە موزیكژەن و سترانبێژی كورد كەنار تەها، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم ئەلبوومێكی ستران بڵاو بكاتەوە، پاش ئەوەی ماوەیەكی زۆرە خەریكی كاركردنە تا بەرهەمی بێنی و كارەكانی تەواو بكات.

كەنار تەها بە"وشە"ی ڕاگەیاند، "ڕاز و نیاز" ناوی نوێترین بەرهەمی هونەریمە كە بریتییە لە ئەلبوومێكی نوێی ستران، سەرجەم كارەكانی تەواو بووە و ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم بڵاوی دەكەینەوە، هیوادارم بتوانم بە سترانە نوێكانم دڵی هونەردۆستان و هەوادارانم و موزیك خۆش بكەم و خزمەتێك بە دنیای هونەری كوردی بكەم.

ئەو ئەلبوومە لە چەندان ستران و پارچە موزیكی جۆراوجۆر پێكهاتووە، خۆی لە شەش تراك دەبینێتەوە و لە ستۆدیۆی لوڕ كاری بۆ كراوە و زۆربەی سترانەكان فۆلكلۆرن، بەرهەمی حەسەن زیرەك و مەزهەری خالقی و محەمەدی ماملێن و سترانەكانیش ناویان "سوورە گوڵ، شیرینێ، مەگری، نازدار یار، مەستوورە، شەیدا"ن، نزار زێوێی كاری دابەشكردن و میكس و ماسترینگی بۆ كردووە، كاری موزیكیش جەنگین جەمال و كۆسار فەتاح و ئەفشین جەمال و نزار زێوێی بەیەكەوە كردوویانە، سەعات پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەلبوومەكە بڵاو دەكرێتەوە.

هەولێر/شاخەوان شێخانی.















وشە - باز ئه‌حمه‌د