"پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز گه‌لی كوێت به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه"
دكتۆر عومه‌ر ئه‌لكندری كونسوڵی گشتیی كوێت له كوردستان، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی نێرده‌ی دیپلۆماسیی كوێت له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م ئامانج جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كانی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح شازاده‌ی كوێتی خستووه‌ته به‌رچاوی بۆ كاری مرۆیی.
ئه‌لكندری له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا به وردی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان روون ده‌كاته‌وه و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "كوێت گرنگییه‌كی گه‌وره به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات".
*پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان كوێت و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماسی له‌چ ئاستێكدایه؟
ده‌وڵه‌تی كوێت له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنیه‌وه هه‌وڵی داوه و سوور بووه له‌سه‌ر بنیاتنانی پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ دراوسێ و ده‌وروبه‌ریدا، به‌و پێیه‌یش كه عێراق به‌شێكه له‌و ده‌وروبه‌ره‌ی، كوێت سوور بووه له‌سه‌ر بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دیپلۆماسی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌ندییه به‌هێزه‌دا بگونجێت كه له نێوان كۆماری عێراق و ده‌وڵه‌تی كوێتدا هه‌یه، بۆیه كوێت سێ نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماسی له عێراق دامه‌زراند، ئه‌وانیش باڵوێزخانه‌ی كوێت له به‌غدا، كونسوڵگه‌ی گشتیی كوێت له به‌سره و كونسوڵگه‌ی گشتیی كوێت له هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به رووی دیپلۆماسیی كوێت له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه له رێی ئه‌و ده‌روازه دیپلۆماسییه‌وه هه‌وڵمان دا بۆ پته‌وكردن و چه‌سپاندنی ئه‌و به‌هایانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوێت له رابردوو و ئێسته‌یش له ئه‌نجامدانی كاری مرۆیی پێڕه‌ویان ده‌كات و هه‌رێمی كوردستان پشكی تیایدا هه‌بووه. ئه‌و ره‌وته‌ش جێبه‌جێ نه‌ده‌بوو به‌بێ بوونی پێوه‌ندیی پته‌وی دیپلۆماسی كه كوێت و عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كۆ ده‌كرده‌وه، ئه‌وه نیشانه‌ی پێگه‌ی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
وه‌ك كونسوڵگه‌ی گشتیی كوێت له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونمان و كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌كه، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ریی پێشوازییه‌كی گه‌رممان لێ كرا و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به گه‌رموگوڕی و رێزه‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه و ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانی كوێت له هه‌ولێر هه‌مان هه‌ستمان بۆ ئه‌وان هه‌یه و بۆ هه‌ر شوێنێكی هه‌رێم بچین ئه‌و رێزگرتنه ده‌بینین.
*چالاكی و پڕۆژه جیاجیاكانی كونسوڵگه‌ی كوێت له هه‌رێمی كوردستان چی بووه؟
له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی نێرده‌ی دیپلۆماسیی كوێت له هه‌رێم كه كونسوڵگه‌ی گشتیی كوێت له هه‌ولێر نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، وه‌ك یه‌كه‌م ئامانج جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كانی باڵای خاوه‌نشكۆ شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح شازاده‌ی كوێتی خستووه‌ته به‌رچاو بۆ كاری مرۆیی. به‌و پێیه‌ی كوێت بووه‌ته سه‌نته‌ری كاری مرۆیی له دنیا و وه‌ك رێزێكیش بۆ ئه‌و كاروانه سوودبه‌خشه مرۆیییه‌ی شازاده‌ی كوێت كه له 2014 له‌لایه‌ن بان كی مۆن ئه‌مینداری گشتیی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ناسناوی رابه‌ری كاری مرۆیی پێ به‌خشرا، پێویست بوو له‌سه‌رمان به‌پێی ئه‌و پلانه مرۆیییانه كار بكه‌ین، بۆیه كوێت پێشه‌نگ بووه له ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆیییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی حكوومه‌ت و جه‌ماوه‌ریش، عێراقیش بووه گۆڕه‌پانی ئاماده‌بوونی رێكخراوه مرۆیی و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی كوێتی وه‌ك (ماڵی زه‌كات) و (ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌وقاف)، له پاڵ گرووپه خێرخوازییه‌كانی كوێتی له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت وه‌ك (ده‌سته‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری ئیسلامی) و گرووپ و دامه‌زراوه‌ی تری خێرخوازی كه ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌ی خێرخوازییان له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كرد و كه‌مپی ئاواره‌كان و ئاواره‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌خوێیشی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی كوێت له عێراق له چوارچێوه‌ی حكوومه‌ت یان جه‌ماوه‌ری له ئه‌ستۆی گرتوون به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی فریاگوزاری و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دابه‌ش بوون و هه‌موو ئاواره‌كانی عێراقی به جیاوازی ئاین و تایفه و ئه‌تنی گرتووه‌ته‌وه. كوێت هه‌وڵی داوه پێكهاته جیاجیاكان سوود له‌و پڕۆژه خێرخوازییانه‌ی وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌خوێیش له هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندان چالاكی خێرخوازی سوودمه‌ند بووه بۆ نموونه، له یادی ساڵانه‌یان یارمه‌تی پێشكه‌ش به نه‌خۆشانی ئۆتیزم كراوه، هه‌روه‌ها خۆراك به‌سه‌ر نابینا و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كورته‌باڵاكان دابه‌ش كراوه كه لای رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌و بوارانه تۆمار كراون.
هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانه‌ی به‌ساڵاچووان له هه‌ولێر و دروستكردنی هۆڵێكی نوێ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی كه له ئه‌نجامی كرده سه‌ربازییه‌كانی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه دروست بووبوو، به‌ده‌ر له پێشكه‌شكردنی سه‌تان تۆن ده‌رمانی جیاجیا، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ی لێدانی بیری ئیرتیوازی كه سوودی به زۆر له ناوچه‌كانی نیشته‌جێی هاووڵاتییان گه‌یاندووه.
وه‌ك كونسوڵگه‌ی گشتیی كوێت له هه‌ولێر، سوورین له‌سه‌ر كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی نه‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ك پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوی (WHO) به دابینكردنی ئه‌مبوڵانس و نۆرینگه‌ی گه‌ڕۆك. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رێكخراوی (IOM) بۆ دروستكردنی كه‌مپی تایبه‌ت به ئاواره‌كان و یارمه‌تیدانی هه‌زاران خێزانی ئاواره له كه‌مپه‌كان له رێی رێكخراوه‌كه‌وه، جگه له هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR).
هه‌مو ئه‌و یارمه‌تییانه‌ش به‌شێوه‌ی فه‌رمی یان له رێی كه‌سایه‌تی و رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی تره‌وه به یارمه‌تی و پاڵپشتیی دارایی حكوومه‌تی كوێت پێشكه‌ش كراون كه یارمه‌تییه‌كان ئاواره سوورییه‌كانیشی له هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌و چالاكییانه به هاریكاری هاوبه‌شانی نێوده‌وڵه‌تی كه باسمان كردن و هاوبه‌شانی ناوخۆییش وه‌ك رێكخراوی خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی خێرخوازیی رووناهی و چه‌ند رێكخراوێكی تری خێرخوازی وه‌ك رێكخراوی (موبادروون) و رێكخراوی (حبا)، ئه‌و رێكخراوانه لای كوێت وه‌ك هاوبه‌شێكی ناوخۆیی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه و پلانه‌كانی فریاگوزاری و مرۆیی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن كوێته‌وه تۆمار كراون بۆ كاركردن له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته مرۆیییه‌ی له‌سه‌ر رێنوێنییه‌كانی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، شازاده‌ی كوێت به‌ناوی "كوێت له‌گه‌ڵتانه" ده‌ستی پێ كراوه.
* یارمه‌تییه‌كانی كوێت بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق به‌تایبه‌تی بۆ ئاواره‌كان زانراوه، جیا له‌و یارمه‌تییانه‌ی كوێت بۆ ئاواره‌كانی رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ری پارساڵ له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو، تا چه‌ند له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هاوكاری كراون و كارئاسانیتان بۆ كراوه؟ ئایا به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانتان هه‌بووه بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان بۆ كه‌سانی شایسته؟
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی فریاگوزاری پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن كوێته‌وه، جا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی (كوێت له‌گه‌ڵتانه) یان پێشكه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه، ئێمه هه‌ستمان به هاوكاری و ئاسانكاریی گه‌وره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له سه‌رانسه‌ری وڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌وه‌ش به‌و پێیه‌ی كوێت هه‌وڵی داوه و هه‌ولأ ده‌دات بۆ وه‌ستان له هه‌مان دووری له هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ كاركردن له چوارچێوه‌ی عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ چڕ كرده‌وه، بۆیه گرنگییه‌كه به هاوئاهه‌نگی و تاوتوێكردنی هه‌موو رێچاره‌كان ده‌درا كه مسۆگه‌ری گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان بۆ كه‌سانی شایسته ده‌كات، جا ئه‌وان له هه‌رێمی كوردستان بن یان له ناوچه‌كانی نزیك له هه‌رێمه‌كه وه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا و پارێزگای كه‌ركووك به‌هۆی نزیكییان له گۆڕه‌پانی كاركردنی كونسوڵگه‌ی گشتیی كوێت له هه‌ولێر، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و له رێی سه‌نته‌ری هاوئاهه‌نگیی هاوبه‌ش (JCC) و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار له‌و ناوچانه‌دا ده‌كرا.
هه‌ر كارێكی گه‌وره هاوه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند ورده‌كارییه‌ك كه ره‌نگه ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌بووبن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ربه‌ست وه‌سپ بكرێن، وه‌ك كونسوڵگه‌ی گشتیی كوێت له هه‌ولێر سوورین له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان و پاڵپشتی لۆجیستی به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئامانجه گه‌وره‌كه كه بریتییه له پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی و یارمه‌تیدانی ئاواره و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌و پاڵپشتییه هه‌یه.
*هاوكارییه‌كی به‌هێزتان له‌گه‌ڵ رێكخراوی خێرخوازیی بارزانی هه‌یه له بواری دابینكردنی یارمه‌تی و گه‌یاندنی بۆ كه‌سانی شایسته، چۆن سه‌یری چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ناوخۆیییه ده‌كه‌ن و كاره‌كانی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
لای كوێت رێكخراوی خێرخوازیی بارزانی هاوبه‌شێكی جیاوازی ناوخۆیییه، له پاڵ هاوبه‌شانی تری وه‌ك رێكخراوی خێرخوازیی رووناهی و رێكخراوه‌كانی حبا بۆ په‌ره‌پێدان و موبادروون، وه‌ك كونسوڵگه‌ی كوێت به هه‌مانشێوه وه‌ك هاوبه‌ش له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی فریاگوزاری و مرۆیی له چوارچێوه‌ی رێنوێنی و رێككاره‌كان كه پێشتر دیاری كراون و له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت سه‌یریان ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌و رێكخراوانه به‌و پێیه‌ی هاوبه‌شی ناوخۆیین، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنی خولی ده‌كرێنه‌وه كه له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا ره‌چاوی ئه‌و پێوه‌رانه ده‌كرێت كه مسۆگه‌ری سه‌رخستنی كاره مرۆیییه‌كان ده‌كات كه كوێت گرتوویه‌تییه ئه‌ستۆ.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ئێمه له‌وه دڵنیاین كه ئه‌و دامه‌زراوانه به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه كار ده‌كه‌ن. جیا له‌وه، ئێمه هه‌ستمان به هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوانه كردووه له مامه‌ڵه‌كردن به ئه‌رێنی و گه‌رمی به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی ئامانجه هاوبه‌شه‌كه‌مان و ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكارییه ئه‌رێنییه‌ی نێوان كونسوڵگه‌ی كوێت له هه‌ولێر به نوێنه‌راتی كوێت و ئه‌و دامه‌زراوه خێرخوازییانه نه‌بووایه، به‌وه نه‌ده‌گه‌یشتین كه ئه‌مڕۆ پێی گه‌یشتووین له ده‌ستكه‌وتی گه‌وره و رووماڵكردنی زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی پێویستیان به پاڵپشتییه.
جیا له‌وه، كوێت له‌وه‌ته‌ی ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێكردنی پلانه فریاگوزاری و مرۆیییه‌كانی جا له عێراق بێت یان له ناوچه جیاجیاكانی دنیا، ئه‌وه‌ی نه‌خستووه‌ته ناو حیسابه‌كانی خۆی كه جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌ك و یه‌كێكی تر یان تایفه‌یه‌ك و ئه‌وه‌ی تر بكات، هه‌ر ئه‌وه‌ش له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كانی كوێت له هه‌رێمی كوردستان پێڕه‌و كراوه، كاتێك ده‌بینین هه‌زاران سه‌به‌ته‌ی خۆراك به هه‌مان پێكهاته ده‌گاته ئاواره‌كانی عه‌ره‌ب و كورد و كریستیان و ئێزدی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و له ناوچه جیاوازه‌كان بێ جیاوازیكردن، هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابخانانه‌ی كوێت دروستی كردوون، هه‌زاران قوتابیی عه‌ره‌ب و كورد و مسوڵمان و كریستیان و ئه‌وانی تریش سوودی لێ ده‌بینن، به هه‌مانشێوه بنكه ته‌ندروستییه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی و ئه‌و ئه‌مبوڵانسانه‌یش كه له‌لایه‌ن كوێته‌وه دابین كراون، هه‌ر له یه‌كه‌م ساتی به‌كارخستنیان له هه‌ندێك ناوچه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی ئازادكردنه‌وه و ناوچه‌ی تر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌موو ئه‌و كارانه دووپاتی ره‌وتی مرۆیی كوێت ده‌كه‌نه‌وه به‌و پێیه‌ی به‌های مرۆیی به‌رزترین و گرنگترینه بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و پاڵپشتی، ئه‌و ره‌وته‌ی كه له دیده مرۆیییانه‌كه‌ی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح شازاده‌ی كوێت سه‌رچاوه‌ی گرتووه وه‌ك رابه‌ری كاری مرۆیی.
بۆیه ئێمه له كونسوڵگه‌ی گشتیی كوێت له هه‌ولێر، سوورین له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و دیده و گۆڕینی بۆ راستییه‌كی به‌رجه‌سته‌كراو كه ئامانجی خوازراو بێنێته جێ و خواستیشمان هه‌یه بۆ داهاتوو ئه‌نجامی زیاتری كرده‌نی به‌دی بێنین تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ته‌نگژه‌یه له‌سه‌ر برایانمان له كۆماری عێراق لا ده‌چێت.
*پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوێت و هه‌رێمی كوردستان له رووه‌كانی تر جیا له سیاسی و ئابووری، واته كولتووری و فێركردن و گه‌شتیاری چۆنه؟
له دێرزه‌مانه‌وه پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز گه‌لی كوێت به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ریش كوێت گرنگییه‌كی گه‌وره به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و پێشتر ئاڵوگۆڕیی سه‌ردانی كه‌سایه‌تییه‌كانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و كوێت بۆ لای یه‌كتر هه‌بووه، له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و لێك نزیكییه و بوونی خاڵی هاوبه‌ش له نێوانیان كه دیارترینیان هه‌ردوولا له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی سه‌دام له عێراق كه‌وتبووینه ژێر سته‌می رژێمی به‌عس كه خۆی له داگیركردنی كوێت و هێرشه‌كانی رژێم بۆ سه‌ر شاره‌كانی هه‌رێم نواند، تا ئێسته‌یش كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌ردوولاوه دیاره.
هه‌روه‌ها پێوه‌ندی به‌هێز له نێوان زۆر له خێزانه‌كان له كوێت و هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و ره‌نگه له نێوان یه‌كێك له دیارترین ئاماژه‌كانی ئه‌و نزیكییه بوونی مزگه‌وتێكه له ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر به‌ناوی (مزگه‌وتی كوێتی)، /ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه میلییه‌كان/ ئه‌و مزگه‌وته له‌لایه‌ن خێزانێكی كوێتییه‌وه بنیات نرا كه پێوه‌ندیی ژن و ژنخوازییان له‌گه‌ڵ خێزانێكی كورد هه‌بووه و تا ئێسته‌یش ئه‌و مزگه‌وته ئه‌و ناوه‌ی هه‌ڵگرتووه، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی به‌هێز و دیاری كوێت له پێشانگه‌ی ساڵانه‌ی كتێب كه له هه‌ولێر ساز ده‌كرێت و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی رۆشنبیری و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی كوێت یه‌كێك بووه له دیارترین به‌شدارانی پێشانگه‌كه، له‌پاڵ به‌شداریكردنی خانه‌ی تری بڵاوكردنه‌وه له پێشانگه‌كه‌دا.
ئه‌گه‌ر قسه له‌باره‌ی لایه‌نی گه‌شتیاری بكه‌ین، پێمان وایه كه‌رتی گه‌شتیاریی هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته‌ش پێویستی به كاری رێكلامكردن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاریی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و دنیا هه‌یه، بۆیه به ره‌چاوكردنی بوونی هه‌لی باشی وه‌به‌رهێنان له‌و كه‌رته‌دا كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی دروست بقۆزرێته‌وه، ئه‌وه پێمان وایه ده‌بێته هانده‌ر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌یش كه‌رتی تایبه‌تی كوێتی كه خۆی له‌و كۆمپانیا گه‌شتیارییانه ده‌بینێته‌وه كه كار بۆ راكێشانی گه‌شتیارانی كوێتی ده‌كه‌ن، راسته دۆخی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان رۆڵی هه‌بوو له داڕشتنی نه‌خشه‌ی گه‌شتیاری له كوردستان، به‌ڵام وای ده‌بینین كه‌رتی گه‌شتیاری توانای بووژانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی هه‌یه له رێی كاراكردنی پرۆگرامه‌كانی گه‌شتیاری و خستنه‌ڕووی هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌و كه‌رته‌دا.
*باستان له‌وه كرد كه هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و كوێت له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی رووخاوی عێراق دووچاری سته‌م و داپڵۆسین هاتنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سته‌مه تا چ ئاستێك بووه هۆی هاوبه‌شی و نزیكبوونه‌وه و هاریكاری و پته‌وبوونی پێوه‌ندییه‌كانیان؟
باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دووچاری هاته‌وه له سته‌م و قڕكردن له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی رژێمی پێشوو هه‌مان نیشانه‌كانی هه‌ڵگرتووه كه كوێت له كاتی داگیركردنی له 1990 دووچاری هاته‌وه، ئه‌و باوه‌ڕه‌شمان له‌و كاره‌ساته سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به‌سه‌ر كوێت و هه‌رێمی كوردستان هاتنه‌وه و باشترین نموونه‌یش بۆ ئه‌و كاره‌ساته ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هات، وه‌ك كونسوڵگه‌ی گشتیی كوێت له هه‌ولێر سوور بووین كه ساڵانه به‌شداری له یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته به ئازاره بكه‌ینه‌وه و هه‌موو ساڵێك له‌سه‌ری بوه‌ستین یادی ئه‌و گیانه پاكانه بكه‌ینه‌وه كه بوونه قوربانی سته‌م و زۆرداری و دیكتاتۆریی و باوه‌ڕیشمان هه‌یه كه ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه رووی دا، ته‌نیا كۆمه‌ڵكوژی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ هه‌موو ئه‌و گیانانه‌ی بوونه قوربانی و به‌بێ ره‌چاوكردنی ژماره‌یان كه به‌هۆی هێرشه كیمیایییه‌كه له‌ناو بران، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی له‌ناوبردنی به‌ها مرۆیییه‌كان بوو.
كوێت له سۆنگه‌ی مرۆیییه‌وه خۆی به هاوبه‌شی كاره‌ساتباریی كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌زانێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه گه‌وره‌ترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته، بره‌ودانه به به‌ها مرۆیییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانه بۆ شێوه‌ی پێشووی و په‌نابردنه بۆ هه‌موو لایه‌نه مرۆیییه‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌وه. كوێت سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تییه‌كانی به‌ده‌ست خۆسه‌پاندنی دیكتاتۆریی له‌كاتی داگیركارییه دڕندانه‌كه، به‌ڵام به‌ها مرۆیییه‌كانمان كرده سه‌رچاوه بۆ كار و ره‌وتی كاركردنی، بۆیه كوێت بووه پێشه‌نگ له كاری مرۆیی نه‌ك ته‌نیا له سنووری ناوچه‌كه، به‌ڵكو به‌پێی پۆلێنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و رێیه‌وه بووه سه‌نته‌ری كاری مرۆیی له دنیادا، بۆیه رێنوێنییه‌كانی خاوه‌نشكۆ شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، شازاده‌ی كوێت به یارمه‌تیدانی لێقه‌وماو و زیان لێكه‌وتووان به‌هۆی كاره‌ساته‌كان رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو و له ماوه‌ی رابردوو و ئێسته‌یش هه‌ڵمه‌تی (كوێت له‌گه‌ڵتانه) به‌رجه‌سته‌ی لایه‌نێكی گرنگی ئه‌و دیده مرۆیییه‌ی خاوه‌ن شكۆمان ده‌كات.
لێره‌وه به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه بۆ به‌شداریی كوێت له رێی رێكخراوه فریاگوزارییه‌كانیه‌وه بكه‌م بۆ به‌هاناوه‌هاتنی به‌په‌له و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی خۆراك و ته‌ندروستی بۆ خێزانه زیان لێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 12ی ئۆكتۆبه‌ری پارساڵ كه شاری هه‌ڵه‌بجه و پارێزگای سلێمانی به‌گشتی گرته‌وه له رێی پێشكه‌شكردنی هه‌زاران كیسی خۆراك و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی، جیا له دابینكردنی ده‌یان هه‌زار لیتر نه‌وتی سپی بۆ گه‌رمكردنه‌وه به‌هۆی نزمی پله‌كانی گه‌رمی له‌وكاته‌دا، ئه‌وه‌ش به هاوكاری رێكخراوه مرۆیییه‌كانی وه‌ك هاوبه‌شی ناوخۆیی كار ده‌كه‌ن.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه كوێت پێشتر و ئێسته‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوون به‌و ره‌وته مرۆیییه‌ی خاوه‌نشكۆ و رابه‌ری كاری مرۆیی له دنیا شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح بناغه‌كه‌ی بۆ داناوه.
كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه له ناوه‌ڕستی مانگی شوباتی رابردوو به به‌شداری زیاتر له 70 ده‌وڵه‌ت هاته سازكردن، بووه هۆی ته‌رخانكردنی بڕێك پاره كه ده‌بێته مایه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، كۆنگره‌كه به‌شداریكردنی فه‌رمیی هه‌رێمی كوردستانی له رێی ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و پارێزگار و رێكخراوه مرۆیییه‌كانی خێرخوازیی هاوبه‌ش له كاری مرۆیی له‌گه‌ڵ كوێت و له كوردستان كار ده‌كه‌ن، به‌خۆیه‌وه بینی. بۆیه هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه وێنه‌یه‌كی روونمان پێ ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌و رۆڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له ناوچه‌كه تایبه‌ت به كاری مرۆیییه‌وه بیبینێت، ئه‌وانه‌یش خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتن و هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ كوێت.
*به‌ڵام له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت له 12-14ی شوباتی رابردوو كه به سه‌رپه‌رشتیی شازاده‌ی كوێت به‌ڕێوه چوو، زۆر له عێراقییه‌كان ده‌ڵێن كۆنگره‌كه نه‌یتوانی ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت و نه‌یتوانی خه‌رجی پێویست بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كۆ بكاته‌وه كه ئه‌وان پێشبینیان ده‌كرد، جیا له‌وه‌یش ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆ كرایه‌وه زۆرینه‌ی به‌شێوه‌ی قه‌رزه، له‌وباره‌وه چی ده‌ڵێن؟
وه‌ك پێشتر له‌باره‌ی كۆنگره‌ی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق روونم كرده‌وه، ئێمه ده‌ڵێین له كاتی ئه‌و دیداره‌ی خاوه‌نشكۆ شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح شازاده‌ی وڵات و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كوێت كۆ كرده‌وه، كوێت بڕیاری خۆی به سازكردنی كۆنگره‌ی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی عێراق راگه‌یاند و له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراقیش ناوی كۆنگره‌كه بۆ (كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق) گۆڕا. كۆنگره‌كه سازكردنی چه‌ندان دیداری هاوڕێیانه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی كه له كۆتادا له به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجی یه‌كه‌م بوون كه نه‌هێشتنی بیری تونڕۆیی و پاشماوه‌ی ئه‌و بیره بووه كه داعش له عێراق و وڵاتانی تری رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی بوونه‌ته‌وه، چاندووه. له‌وباره‌یه‌وه رژدیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی تیرۆر روون بوو به سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كان به‌سه‌ر داعش، بۆیه پێویست به كاركردنی زیاتر ده‌كات.
وه‌ك زانراویشه له‌و جۆره كۆنگرانه‌دا ناتوانرێت پێشبینی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی به‌خششه‌كان بكرێت و ئه‌و بابه‌ته پێوه‌سته به سه‌یركردنی وڵاتانی به‌شدار له كۆنگره‌كه بۆ دۆخی ناوخۆیی عێراق، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی كوێت رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له گه‌یشتن به‌و ژماره‌پاره‌ی بۆ عێراق كۆ كراوه‌ته‌وه كه كۆی پاره‌ی له چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانی راگه‌یه‌نران له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی رێكخراوه‌كان گه‌یشته 330 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی كه به‌پێی پێویستیی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانه‌وه و پێداویستی گه‌یشتن به سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئاستی پێكانی كۆنگره‌كه بۆ ئامانجه‌كانی، كوێت وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ سه‌یری عێراق و ئه‌وه‌ی تیایدا رووی داوه ده‌كات كه پێویسته له‌گه‌ڵی بوه‌ستین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش ده‌ستی یارمه‌تی بۆ گه‌لی عێراق درێژ بكات، وه‌ك به‌شێكی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یشمان بانگه‌شه‌كردن بوو بۆ سازكردنی كۆنگره‌كه و سه‌رپه‌رشتیكردنی، به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌نجامه دارایییه‌كانی كه هاتوونه‌ته دی.
پێویسته ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه لایه‌نی تری نێوده‌وڵه‌تی جگه له كوێت، ده‌یانتوانی هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی واده‌ی راگه‌یاندنی كۆنگره‌كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوێت كه خاوه‌ن شكۆ شازاده‌ی وڵات به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات، دووپات له ئاستی سووربوون له‌سه‌ر پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوێت و عێراق ده‌كاته‌وه.
*ئه‌ی رۆڵ و به‌شداریكردنی كوێت له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش چۆن بوو؟ واته به‌شدارییه‌كه ته‌نیا یارمه‌تیدان و لۆجیستی بوو یان چۆن؟
كوێت باوه‌ڕی وایه مه‌ترسییه‌كانی داعش دووچاری هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بێته‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه له‌ناو چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ته‌نیا نامێننه‌وه، بۆیه ده‌بینین ئه‌و رێكخراوه توندڕۆیه زوو فره‌وانخوازی كرد و ده‌سه‌ڵاتی سنووره‌كانی چه‌ندان ده‌وڵه‌تی بڕی وه‌ك ئه‌وه‌ی له سووریا و عێراق رووی دا و گه‌یشته لبنان و لیبیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی گه‌یشتنه میسر و رووداواكانی دوایی ناوچه‌ی سیناش نموونه‌ن، به‌و پێیه‌ی كوێت له‌و چوارچێوه هه‌رێمایه‌تییه‌دا ده‌ژی كه ئامانجی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی دژ به داعش بووه، بۆیه شتێكی دووپاتكراوه‌یه كه به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی تیرۆر له‌ناو پلانه‌كانیدا بێت، به‌تایبه‌تی كه كوێت دووچاری چه‌ند هێرشێكی داعش هاتووه‌ته‌وه وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتی سادق له 26ی حوزه‌یرانی 2015 كه مه‌به‌ستیان لێدان بوو له یه‌كڕیزی نیشتمانی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی خاوه‌ن شكۆ شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح شازاده‌ی كوێت به ئاماده‌بوونی به‌په‌له‌ی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ فه‌شه‌لهێنان به پیلانه‌كانی داعش و مانه‌وه‌ی كوێت به یه‌كگرتوویی به رووی پیلانه‌كاندا.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌م بنه‌ما كه كوێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕۆیی و بیره توندڕۆكانی ئه‌و رێكخراوه تاوانكاره پێڕه‌ویان ده‌كات، بریتییه له بنیاتنانی بیری میانڕۆ و دوور له توندڕۆیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ها مرۆیییه‌كان له‌سه‌ر حیسابی به‌های توندڕۆیی و تیرۆر، چونكه بنیاتنانی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و گۆشكراو به بیری دوور له توندڕۆیی گرنگی كه‌متر نییه له سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی ئه‌گه‌ر گرنگتریش نه‌بێت، چونكه داعش دامه‌زراوه و سوپایه‌ك نییه به له‌ناوبردنی كۆتای بێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك بیری تیرۆریستی ره‌شه كه شه‌ڕخوازی و دوژمنكاری بۆ هه‌موو شتێكی مرۆیی، له خۆیدا حه‌شار داوه. ئه‌وه وا ده‌كات كوێت هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ئاراسته‌ی گه‌یشتن به‌و ئامانجه مرۆیییانه كردووه له رێی پێشكه‌شكردنی هۆكاره‌كانی سه‌قامگیری و بنیاتنانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ناو رێكخراوی داعش داگیری كربوون.
هه‌روه‌ها كوێت سوور بوو له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌هێشتنی تیرۆر له شوباتی 2018 له دوای سازكردنی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، چونكه كوێت باوه‌ڕی به پێویستی ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی نه‌هێشتنی بیری توندڕۆیی داعش هه‌یه، به‌و پێیه‌یش كوێت له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كار ده‌كات.
هه‌موو ئه‌و هۆكاره جۆراوجۆرانه له پاڵپشتی مرۆیی و پێشكردنی یارمه‌تی خۆراك و هیتریش له چالاكییه مرۆیییه‌كان، یارمه‌تی خێزانه‌كان ده‌ده‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه و نه‌هامه‌تی و مه‌ترسییه‌كانی ئاواره‌یی له به‌رده‌وامیی قۆناغه‌كانی خوێندنی قوتابییان له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی و یارمه‌تی پزیشكی بۆ ئاواره‌كان و خه‌ڵكانی تریش به په‌ره‌دان به دۆخی ته‌ندروستیان له رێی دابینكردنی ئه‌مبوڵانس و بنكه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه. هه‌موو ئه‌و چالاكییانه به‌شێك بوون له به‌شداریكردنی ده‌وڵه‌تی كوێت له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر و تا ئێسته‌ش پاڵپشتی زیاتر پێشكه‌ش ده‌كات تا گه‌یشتن به له‌ناوبردنی بیری توندڕۆیی به‌ناو رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د میران - مه‌حموود ئیسماعیل