كیا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و ناوازه، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی 2018 ش نوێترین به‌رهه‌می خسته بازاڕه‌كانه‌وه ئه‌ویش ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل ریۆ بوو.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای كیا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای كیا له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Rio" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كردووه و خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه و جیاواز دیزاین كردووه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 160 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.6 لیترییه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 13 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.