كه‌ژاڵ ئیبراهیم ژنه شاعیر و نووسه‌ری به‌ناوبانگی كورد، دوێنێ شه‌و له‌ناكاو گیانی له ده‌ست دا، خێزانه‌كه‌ی و ئه‌ده‌بدۆستانی تووشی خه‌مێكی گه‌وره كرد.
ژنه شاعیری ناسراوی كورد كه‌ژاڵ ئیبراهیم دوێنێ شه‌و سه‌عات 11 باری ته‌ندروستی له‌ناكاودا تێكچووه، خێزانه‌كه‌ی به په‌له به‌ره‌و نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانییان گه‌یاندووه، به‌ڵام له ڕێدا گیانی سپاردووه و به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی كردووه.
"ته‌لان محه‌مه‌د" وه‌ك خزمێكی نزیكی خاتوو كه‌ژاڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و ژنه شاعیره، هه‌موو خزم و دۆستانی تووشی شۆك كردووه، چونكه به‌رده‌وام به‌هێز و ته‌ندروست ده‌ركه‌وتووه، هه‌رگیز نه‌یهێشتووه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به نه‌خۆشی و ئازاره‌كانی بزانن.
خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له ساڵی 1968 له شاری قه‌ڵادزێ له دایك بووه، هه‌ر له‌وێوه ده‌ستی به خوێندن كردووه، دواتر چووه‌ته شاری سلێمانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ڕێبوار محه‌مه‌د یوسفی نووسه‌ر كردووه و بووه‌ته خاوه‌نی سێ منداڵ به ناوه‌كانی نامرێ، داریاس و نواڵه، هه‌ر له شاری سلێمانیش نیشته‌جێ بوون.
كه‌ژاڵ یه‌كێك بووه له شاعیر و نووسه‌ره ناسراو و دیاره‌كانی كوردستان، به‌رهه‌مه‌كانی له چه‌ندان گۆڤار و ڕۆژنامه‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه، بووه‌ته خاوه‌نی 15 خه‌ڵاتی ڕێزلێنان كه یه‌كێك له‌وانه‌ش له لایه‌ن وه‌زیری ڕۆشنبیریی عێراقه‌وه بووه.
خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كورد بووه، له زۆربه‌ی كۆڕ و فێستیڤاڵه‌كان به‌شداری كردووه، شه‌وی رابردوو له‌ناكاو گیانی له ده‌ست دا.