عەبادی لە هەولێر ئابڕووی چوو

:: PM:02:14:26/04/2018 ‌
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، لە ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردن كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ساز كرا، نزیكەی 50 كەس بەشدارییان تێدا كرد و لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیش دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و خەڵكی نووسیویانە هەولێرییەكان ئابڕووی عەبادییان برد.

بەگوێرەی وێنەیەكی ناو هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا كە ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستەكەی عەبادی بە ئامادەبوونی حەیدەر عەبادی خۆی تێدا بەڕێوە چوو، تێیدا نزیكەی 50 كەسێك دەردەكەون بەشداری ئاهەنگەكەیان كردووە، ئەمەیش بە ئابڕووچوونی عەبادی لێك دەدرێتەوە.

هاوپەیمانی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات، لە هەولێر نۆ كاندیدی هەیە، خەڵك لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی نووسیویانە، تەنیا نۆ كاندیدەكە و ماڵ و منداڵیان چوونەتە ئاهەنگەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەولێر، خەڵكی هەولێر وەڵامێكی توندی عەبادییان دایەوە كە هەولێر شاری ڕیفراندۆم و سەربەخۆیییە و جێی عەبادی و جاشەكانی تێدا نابێتەوە.

ئەو هەڵوێستەی خەڵكی هەولێر بەرانبەر عەبادی پێشانیان دا و كەمترینیان چوونە ئاهەنگەكەی، لە كاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ چوارشەم ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستەكەی عەبادی لە سلێمانی بەڕێوە چوو، خەڵكێكی زۆر ئامادەی بوون، ئەمەیش بە بڕوای حاكم شێخ لەتیف پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان جاشایەتییە و ئەو دەڵێ، لە ئاهەنگەی "بالروح بالدم نفدیك یا عبادی" گوتراوەتەوە.





وشە - باز ئه‌حمه‌د