بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان - سلێمانی دوو کەس گیانیان لە دەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.
ڕائیدی هاتوچۆ ڕەمەزان ئەحمەد لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی وارماوا له لێدوانێ:ى تایبهتدا به "وشه" ى راِگهیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 27ى نیسان لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان سلێمانی و نزیک قەزای وارماوا، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیکاب پێکیاندادا، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا کەسێک دەستبەجێ و یەکێکی دیکەش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوونه کە سەرجەمیان لە نێو ئۆتۆمبێلە پیکابەکەبوون و ئەندامی یەک خێزانن و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون بۆ چارەسەرى پێویست.
چەند ڕۆژێک پێشتریش لە هەمان ڕێگە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دایکێک و دوو کچی گیانیان لەدەستدا.
سەبارەت بە زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەو ڕێگەیە، ئەو بەرپرسەی هاتوچۆ ئاشکرای کرد، پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکان و تیژڕەویی و یەکسایدی ئەو شەقامە هۆکاری سەرەکی درووستبوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆن.
بەپێی راگەیەندروێکی پۆلیسی سلێمانی، ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و نیسان پیكابێكدا ڕوویدا و دەستبەجێ هاوڵاتی (أ.م.ح) لە دایكبووی ساڵى 1967 گیانی لەدەستداوە.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كران و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە هاوڵاتی (ن .أ.ر) لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوه.
پۆلیس ڕاى گهیاند، لە ئێسته پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە لایەن بنكەی پۆلیسی وارماوا كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەَ بارهەڵگرەكە لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ڕاگیراوە.