ئینفینیتی مۆدێل 2018 خرایه‌ بازاڕه‌وه‌

:: PM:04:42:29/04/2018 ‌

ئینفینیتی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی به‌ دیزاینێكی ناوازه‌ خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵیك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئینفینیتی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئینفینیتی له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ مۆدێل به‌رزی جۆری"QX80 " ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ دیزاین كردووه‌ و هێزێكی یه‌كجار زۆریان بۆ داناوه‌‌، كه‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ به‌هێزانه‌.

له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 400 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.6 لیترییه‌ و هه‌شت پستۆنه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن هه‌شت گێڕه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 64 هه‌زار و 750 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان