كاتێك هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى له ساڵى 2000 له هه‌ولێر ئه‌نجام درا، ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح تاكه كاندیدێكى ژن بوو، له‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌گه‌شایه‌وه، یا به‌هۆى جوانییه‌كه‌یه‌وه وه‌ك تاكه ژن ده‌رده‌كه‌وت، به‌پێچه‌وانه‌ى ئێسته كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌دان ژن خۆیان كاندید كردووه. ئه‌ڤین له دیمانه‌یه‌كى "وشه"دا دواى 18 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا، هه‌ندێك له بیره‌وه‌رییه‌كانى خۆكاندیدكردنى ده‌گێڕێته‌وه.
ساڵى 2000 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له هه‌ولێر هاته ئه‌نجامدان، یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ى زۆر باسى ده‌كرا و ده‌نگێكى زیاتر له ته‌واوى ئه‌ندامى حزبه‌كه‌ى هێنا، ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر بوو. ئه‌ڤین له‌باره‌ى بڕیاری خۆكاندیدكردنى له‌وكاته‌دا ده‌ڵێ، "ئێمه دوو په‌یاممان هه‌بوو، یه‌كه‌م نوێنه‌رایه‌تى ژن بوو، دووه‌میش هێنانى ده‌نگێكى زۆر بوو له به‌رانبه‌ر حزبه گه‌وره‌كان".
ئه‌ڤین كاندیدى "پارتى كار" بوو، خالید عه‌بدوڵای هاوسه‌ریشى سه‌رۆكى لیسته‌كه بوو كه ئێسته له ژیاندا نه‌ماوه، ئه‌مه وای كردبوو ئه‌ڤین بوێرییه‌كى زیاترى له خۆكاندیدكردندا هه‌بێت. خۆی ده‌ڵێ "ئه‌وكات له رووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كارێكى سه‌خت بوو وێنه‌ت له دیوار بدرێت، به‌ڵام جیا له مێرده‌كه‌م برا و كه‌سوكاریشم هه‌موویان پاڵپشتى من بوون".
ئه‌وه‌ى له‌وكات تێبینى كرا، ئه‌ڤین نزیكه‌ى دوو هێنده‌ى حزبه‌كه‌ى ده‌نگى هێنا، هه‌ڵبه‌ته هۆى ده‌نگهێنانه‌كه‌ی ئاشكرایه "جوانییه‌كه‌ى" بوو. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "ژماره‌كانم بیر نه‌ماوه، به‌ڵام من نزیكه‌ى دوو هێنده‌ى ته‌واوى لیسته‌كه ده‌نگم هێنا، هه‌ڵبه‌ته هۆكار جوانییه‌كه بوو، ته‌نانه‌ت ئێسته‌یش خه‌ڵك هه‌یه نامه‌م بۆ ده‌نووسێ یان له شوێنێك ده‌مبینێ پێم ده‌ڵێ ئه‌وكات ده‌نگم به تۆ داوه".
ئه‌ڤین ده‌یان بیره‌وه‌رى خۆش و ناخۆشى له‌گه‌ڵ خۆكاندیدكردن هه‌یه، باس له‌وه ده‌كات كه بابه‌تى كاندیدبوونى گه‌یشته ئاستێك گۆڤاره‌كان شتیان له‌سه‌ر ده‌نووسى، "له‌بیرمه گۆڤارى هه‌رێم ئه‌وكات بابه‌تێكى بڵاو كردبووه‌وه باسى ئه‌و نوكتانه‌ى كردبوو كه له‌سه‌ر وێنه و جوانییه‌كه‌ى من خه‌ڵك دروستیان كردبوو، به‌ڵام گۆڤاره‌كه ناوى منى نه‌هێنابوو".
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى ئه‌ڤین رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه، دواى ده‌نگدانه‌كه بووه، خۆى ددان به‌و كێشه‌یه‌دا ده‌نێ و ده‌ڵێ "من له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌رنه‌چووم، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌بوو خه‌ڵك وازیان نه‌ده‌هێنا، ئه‌وكات مۆبایل نه‌بوو، كه‌سانێك ته‌له‌فۆنیان بۆ باره‌گاى حزب ده‌كرد و ده‌یانگوت، ئه‌ڤینمان ده‌وێ قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین، كه قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرد ده‌یوت ده‌نگم به‌تۆ داوه، ده تۆش به‌رانبه‌ر و هه‌قى ده‌نگه‌كه‌م بده‌رێ، بۆیه داوام له براده‌ران كرد، هه‌ر كه‌سێك داواى من بكات له ته‌له‌فۆن با‌نگم نه‌كه‌ن".
ئه‌ڤین دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هه‌موو ده‌نگه‌كان به‌هۆى جوانى و مێینه‌یى نه‌بووه، به‌ڵكو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "ئه‌وكات وێنه‌یه‌كم بڵاو كردبووه‌وه جگه له جوانیى، پاكی و بێتاوانی پێوه دیار بوو. پیاوێكى پیری عه‌ره‌بانچى هه‌بوو له بازاڕ وێنه‌كه‌مى له عه‌ره‌به‌نه‌كه‌ى دابوو و هاوارى ده‌كرد ده‌نگ به ئه‌ڤین بده‌ن. براكه‌م ئه‌وكات دووكانى له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر هه‌بوو، گوتبووى مامه ئه‌و ئه‌ڤینه ده‌ناسى، گوتبووى ناوه‌ڵا نایناسم به‌س دڵنیام كه‌سێكى باشه له وێنه‌كه‌ى دیاره".
هه‌رچه‌نده له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن وه‌ك تاكه ژنێكى جوان ده‌رده‌كه‌وت، كه‌چى ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به ئێسته كه‌مترین سووكایه‌تى به وێنه‌كانى ئه‌ڤین كرابوو له كاتێكدا 18 ساڵ تێپه‌ڕیوه و كۆمه‌ڵگه ئه‌وكات داخراوتر بوو، خۆیشى ئه‌م خاڵه دووپات ده‌كاته‌وه كه هێنده‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ى ئێسته له شه‌قامه‌كان سووكایه‌تى به وێنه‌یان ده‌كرێت، سووكایه‌تى به وێنه‌ى ئه‌و نه‌كراوه. بۆ ئه‌م جیاوازییه‌ش ئه‌ڤین ئاماژه به دوو هۆكار ده‌كات.
"كاتی خۆى ته‌كنه‌لۆجیا و مۆبایل نه‌بوو تا به ئاره‌زووى خۆت سووكایه‌تى به خه‌ڵك بكه‌یت، ئێسته هه‌ر كه‌س كامێرایه‌كى گه‌ڕۆكه، پێم وایه به‌شێكى زۆر له‌و دیارده‌یه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌یه هۆكاره‌كه‌ى پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیایه، دووه‌م هۆكاریش خه‌ڵك زیاتر متمانه‌ى به حزبه‌كان هه‌بوو، له بانگه‌شه و كێبه‌ركێى هه‌ڵبژاردندا" ئه‌ڤین وای گوت.
به‌ر له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له هه‌ولێر ساڵى 2000، پێشتر ته‌نیا یه‌ك هه‌ڵبژاردن له كوردستان كرابوو، ئه‌ویش یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانى كوردستان بوو له 1992، ئه‌ویش ده‌نگدان بوو به لیستى داخراو، بۆیه هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان یه‌كه‌م ئه‌زموون بوو له بانگه‌شه‌ى كه‌سى بۆ كاندیده‌كان.
ئه‌ڤین ده‌ڵێ، "ئه‌وكات بۆ قوربانیدان بوو، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌بوو ژن بوونى هه‌بێت له نوێنه‌رایه‌تى، كه‌چى ئێسته مه‌به‌ستى تره، من له‌و ئه‌زموونه‌ى خۆم په‌شیمان نیم، شتێكى جوان بوو، ئێسته‌ش شانازى پێوه ده‌كه‌م".