په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان به نووسراو و مۆری فه‌رمی خۆی، زانیاری ده‌داته ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری عێراق و په‌رده له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ساخته‌كاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵده‌ماڵێ كه به‌گوته‌ی ئه‌و "ناوی هه‌شت هه‌زار كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان له تۆماری ناسنامه‌ی باری شارستانی پشده‌ر تۆمار كردووه و ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن". به‌ڵام گوته‌بێژی یه‌كێتیی ئه‌مه به درۆیه‌كی شاخدار له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ده‌ڵێ، به تۆماری بایۆمه‌تری كه‌س ناتوانێ كاری له‌و شێوه‌یه بكات.
هۆشیار عه‌بدوڵا سیخوڕی بۆ عێراق ده‌كات
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی نووسینگه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به ژماره‌ی "252" له ڕێكه‌وتی یه‌كی شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ 2018، به شێوه‌ی "نهێنی و په‌له" به ناونیشانی زانیاری، ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق, وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری نیشتمانی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كراوه و تێیدا ئاشكرای ده‌كات, "له ماوه‌ی 2005 و 2006 له ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كی لۆكاڵی، ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی له پارێزگای سلێمانی هه‌ڵدرانه‌وه و ده‌ركه‌وت هاووڵاتییانی ئێرانی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س ده‌بێ، له تۆماری باری شارستانی یه‌كه كارگێڕییه جیاوازییه‌كان به تایبه‌تی شارۆكه‌ی پشده‌ر تۆمار كراون".
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵادا ورده‌كاری زیاتر خراوه‌ته ڕوو و هاتووه، "ئه‌و تۆمارانه‌ی دڵنیاین ناوی كوردانی ئێرانیان بۆ زیاد كراوه، تۆماری ژماره 457 و 468 و 470، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناسنامه‌ی باری شارستانی و كۆبۆنی خۆراك و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان بۆ ده‌ركراوه و ئێسته‌یش /مه‌به‌ست كاتی نووسراوه‌كه كه دوو مانگی رابردوو ده‌كات/ مامه‌ڵه ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له نووسراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، شاراوه نییه لای به‌ڕێزتان ساخته‌كاری له تۆماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌و بابه‌ته و ئه‌و ژماره‌یه له‌و گومانه نزیكمان ده‌كاته‌وه كه هه‌مان بابه‌ت له یه‌كه كارگێڕییه‌كانی تریش له هه‌رێمی كوردستان دووباره ببێته‌وه، ئه‌و بابه‌ته پێویستی به به‌دواداچوون و وردبینی به په‌له هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌بێ و چاوه‌ڕێی بابه‌تی مه‌ترسیداری لێ ده‌كرێ و پێشبینییه‌كانی بۆ به‌ڕێزتان جێ ده‌هێڵین".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" پاش ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا به سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری عێراق گه‌یشتووه، له په‌راوێزدا سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری به نووسین ئاراسته‌ی لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی كردووه و وێنه‌یه‌كیشی بۆ نووسینگه‌ی هه‌واڵگری عێراق له كه‌ركووك ڕه‌وانه كردووه.
"وشه" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێوه‌ندی به هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له به‌غدا كرد، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كرده‌وه هیچ لێدوانێك بدات و گوتی، "هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌م".
هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا
پرسی زیادكردنی ناوی هه‌شت هه‌زار ده‌نگده‌ری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له تۆماری ناسنامه‌ی باری شارستانی له سنووری پارێزگای سلێمانی، بابه‌تێكی هه‌ستیار و جێی بایه‌خه، ئازاد محه‌مه‌ده‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی /له پشكی یه‌كێتی/، به"وشه"ێ ڕاگه‌یاند، ئێمه زانیاریمان له‌سه‌ر پرسێكی له‌وشێوه‌یه نییه، جیا له‌وه‌یش ناچێته عه‌قڵی هیچ كه‌سێكه‌وه بتوانی له شارۆكه‌یه‌ك هه‌شت هه‌زار كه‌س بخه‌یته ناو تۆماری ناسنامه‌ی باری شارستانی.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌پرسێ "به چ سیسته‌مێك ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵك ده‌خه‌یته ناو تۆماری ناسنامه‌ی باری شارستانی، هه‌مووان ده‌زانن ده‌نگدان به كارتی بایۆمه‌تری تازه‌یه، یان به كارتی ده‌نگدانی پێشوو، جیا له‌و دوو ڕێیه، كه‌سی تر ناتوانێ به ڕێی تر به‌شداری ده‌نگدان بكات".
زیاتر گوتی، بۆیه ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌مه هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه، به‌بێ حكوومه‌تی ناوه‌ندیش كاری له‌و شێوه‌یه ناكرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌یش به فه‌رمی بووبن به هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان و پێشتر ناویان له تۆمار به یاسایی دانرابێ، وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو مافێكی خۆیان هه‌یه، ده‌توانن كارتی نیشتمانی و بایۆمه‌تری ده‌ربێنن.
شاره‌زایانی بواری هه‌ڵبژاردن له‌و رووه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن كه كه‌سێك ناسنامه‌ی باری شارستانی بۆ كرابێت, ئاسایی ده‌توانێ بایۆمه‌تری بكات و په‌نجه‌مۆر بكات, به‌گوته‌ی ئه‌وان "له ناوچاوی هیچ هاووڵاتییه‌ك نه‌نووسراوه ئێرانی یان عێراقی, به‌ڵكو به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان ئه‌وه یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه".
یه‌كێتی: ساخته‌كاری كرابێت, گۆڕان كردوویه‌تی
له نووسراوه‌كه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتی درێژ كراوه، چونكه زۆنی سه‌وز له ڕووی سه‌ربازی و كارگێڕییه‌وه هه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه‌دا بووه، له به‌رانبه‌ردا سه‌عدی پیره به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ "وشه"ی دڵنیایی ده‌دات كه ئه‌وه "درۆیه‌كی شاخداره".
پیره پاڵپشتی بۆچوونه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێ "ئێسته تۆماری بایۆمه‌تری و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه، بۆیه هیچ كه‌س ناتوانێ كاری له‌و شێوه‌یه بكات و مردوویش ناتوانێ ده‌نگ بدات، ئه‌گه‌ر تا ئێسته‌یش ساخته‌كاری له سلێمانی كرابێ، ئه‌وا گۆڕان كردوویه‌تی، خۆ یه‌كێتی نه‌یكردووه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی گۆڕانیش له‌و بابه‌تانه‌یه كه ده‌یانگوت پاره و مووچه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌نێرن، ئه‌و جۆره كارانه‌یش بێ مانان".
سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یش ناشارێته‌وه كه "گۆڕانم پێ موحته‌ره‌متره له‌وه‌ی خۆی بكات به خاوه‌نی ئه‌و قسه و دیعایانه. جیا له‌وه‌یش وه‌ڵامێكی ترم نییه و با كه‌س كات به‌و ده‌نگۆیانه‌وه نه‌كوژێ".