گه‌نجێكی دانیشتووی شارۆكه‌ی سۆران، تۆڕێكی هاوشێوه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجی كوردیش ببێت به به‌كارهێنه‌ری تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی و سوودی لێ ببینێت.
"
تۆڕمیكس" ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه له‌لایه‌ن "شاڵاو محه‌مه‌د جه‌مال" خوێندكاری به‌شی IT په‌یمانگایه‌كی ناحكوومی سۆران دروست كراوه. به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن نامه، نامه‌ی ده‌نگی و ته‌له‌فۆنی پێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی تۆڕه جیهانییه‌كان وێنه، ڤیدیۆ و بابه‌ته‌كانی ڕۆژانه‌یان تێیدا بڵاو بكه‌نه‌وه و ببن به خاوه‌نی هه‌ژماری خۆیان، هه‌روه‌ها ستۆری 24 سه‌عاتیشی تێدا بڵاو بكه‌نه‌وه كه نوێكارییه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه هاوشێوه‌ی تۆڕه‌كانی تر وێنه‌ی تێدا داده‌نرێت.
ئه‌م تۆڕه جگه له زمانی كوردی سۆرانی، به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، ڕووسی و توركیش چالاك كراوه، به‌گوته‌ی شاڵاو "له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا زاراوه‌ی كوردی كرمانجی، لاتینی و فارسی بۆ زیاد ده‌كرێت".
شاڵاو محه‌مه‌د دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م تۆڕه, به"وشه"ی ڕاگه‌یاند: "تۆڕمیكس واته تۆڕێكی تێكه‌ڵاو، به خۆڕایی ده‌توانی ببیت به به‌كارهێنه‌ری، هه‌روه‌ها ئامانجمان له دروستكردنی ئه‌وه‌یه بیكه‌ین به سه‌كۆیه‌ك بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان و دنیا، تا له هه‌موو دنیادا سوودی لێ ببینرێت".
زیاتر گوتی: "تۆڕه‌كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌كار دێت، هه‌روه‌ها ئه‌پڵیكه‌یشنی بۆ ویندۆز و ئه‌ندرۆید دروست كراوه و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت سوودی لێ ببینێت، هه‌روه‌ها بۆ سیسته‌می IOS هاتووه‌ته ناردن، به‌ڵام تا ئێسته له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه داواكه‌مان قبووڵ نه‌كراوه".
تۆڕمیكس ماوه‌ی سێ مانگه دروست كراوه و ئێسته زیاتر له 20 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، به‌رده‌وام له‌ناو خه‌ڵكیشدا به‌كارهێنه‌ری ڕوو له زیادبوون ده‌كات، له‌لایه‌ن ستافێكی لێهاتوو به سه‌رپه‌رشتی شاڵاو محه‌مه‌د جه‌مال دامه‌زرێنه‌ر، فه‌رمان سه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕ و چه‌ند ئه‌ندامێكی تر كاری بۆ ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی خێزانی هه‌وڵی خزمه‌تكردنی ئه‌م تۆڕه ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام وه‌ڵامی پرسیار و تێبینییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران ده‌ده‌نه‌وه.
له‌باره‌ی سیكوریتی و باری ته‌ناهی تۆڕه‌كه، شاڵاو گوتی، "ئێمه وه‌ك تۆڕمیكس زۆرترین هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین ته‌واوی زانیارییه‌كان به پارێزراوی بهێڵینه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش شاره‌زا بێت ده‌زانێت له ئینته‌رنێتدا هیچ شتێك گه‌ره‌نتی %100ی نییه، به‌ڵام ئێمه باشترین هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌م بابه‌ته و تۆڕمیكس خاوه‌ن یاسا و ڕێكاری خۆیه‌تی و جێبه‌جێیان ده‌كات، له هه‌مانكاتدا له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه ڕێ پێدراوه، هه‌ر كاتێ كێشه‌یه‌ك یا زانیارییه‌ك بڵاو كرایه‌وه، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن".
تۆڕمكیس چونكه به‌شێوه‌یه‌كی وه‌همی به‌ڕێوه ناچێت, ئیتر ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی هۆشیاری به‌كارهێنه‌ر كه چۆن هه‌ژماره‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا گرنگییان داوه به سیسته‌می P2P، وه‌ك ڤایبه‌ر كه داتا و زانیارییه‌كان هه‌ر كاتێ تۆ بیسڕیته‌وه، ده‌سڕێته‌وه و له‌سه‌ر سێرڤه‌ر نامێنێت و كه‌سی سێیه‌م ده‌ستی پێ ناگات.