كاتێك ژن و مێردێك ده‌بینی، یان له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا به‌شداری ده‌كه‌یت و ده‌بینیت ژنه‌كه له مێرده‌كه‌ی جوانتره، شۆك ده‌بیت و هه‌زار پرسیارت لا دروست ده‌بێت، كه بۆچی ئه‌و ژنه جوانه ئه‌و پیاوه ناشیرین یان كهمجوانهی هه‌ڵبژاردووه؟
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانایان ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه ژنان دوایین شت گرنگی به جوانی ده‌ده‌ن، سه‌ره‌تا بیر له شتی تری وه‌ك مێشك و زیره‌كی، وریایی و ڕێژه‌ی سوعبه‌تچێتی پیاوه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش ڕێك پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی پیاوانه، پیاو له ئینته‌رنێت و به‌رده‌وام سه‌یری كچی ڕووت ده‌كات، دواتریش كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆشی ده‌وێت كه جوانترین جه‌سته و ڕووخساری هه‌بێت، به‌ڵام ژن كاتێك كوڕێكی جوانیش ده‌بینێت یه‌كسه‌ر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چه‌نده جوانتره ئه‌گه‌ر به‌هێز و زیره‌كیش بێت، بۆیه له كاتی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیانیشیدا گرنگی به جوانی هێنده نادات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا سه‌لمێنرا ژنان با هه‌رچه‌نده جوان و كهشخهش بن، به ده‌گمه‌ن بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه مێرده‌كه‌یان ده‌بێت چۆن جوان و ڕازاوه بێت، ته‌نیا گرنگی به بیركردنه‌وه‌كان و مێشكی ده‌ده‌ن، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر ناشیرینیش بێت.
له به‌رانبه‌ردا پیاو هیچ گوێ به‌وه نادات ڕێژی زیره‌كی و مێشكی ئه‌و ژنه چه‌نده، ته‌نیا جوان بێت به‌لایه‌وه گونجاوه بۆ هاوسه‌رگیری و به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.