گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "لۆكه زاهیر"، وێنه‌یه‌كی نوێی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و ته‌مه‌نی خۆیی ئاشكرا كردووه، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
دوای ئه‌وه‌ی خاتوونه گۆرانیبێژ لۆكه به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، هه‌وادارانی بڕوا ناكه‌ن به‌وه‌ی ئه‌وه ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بێت، ئاشكرای كردووه چونكه ڕووخساری گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت.
لۆكه زاهیر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "من هیچ ساڵێك ساڵیادی له دایكبوونم نه‌كردووه‌ته‌وه به‌مساڵیشه‌وه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م ۳۰ ساڵی ته‌مه‌نێكی سه‌یر و جیاوازه، ژیانێكی تازه و نه‌فه‌سێكی ئارامتره وه‌ك بڵێی له هه‌رزه‌كاری جیا ده‌بیته‌وه و له‌گه‌ڵ كامڵبوون ده‌ست پێ ده‌كه‌یت، هیچ كام له شته‌كان وه‌ك پێشتر نامێنێته‌وه به‌جۆرێك بیر ده‌كه‌یته‌وه هه‌ستیار و ئاگاداریت له هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێك، له هه‌موی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ته‌واو گه‌وره‌بوون و كامڵبوونی خۆت به‌ده‌ست ده‌هێنیت، چیتر به فه‌نتازیا ژیان نابینی به‌ڵكو واقعی ژیان ده‌بینی! بۆیه به‌رپرسیارانه هه‌نگاو به‌ره‌و شته‌كان ده‌نێیت، هیوادارم ته‌مه‌نی ئێوه‌ش پڕ بێت له به‌خته‌وه‌ری و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بژین وه یه‌ك دنیا سوپاسی ڕێز و نامه جوانه‌كانتان ده‌كه‌م زۆر به نرخن لام، تا خاوه‌نی ئێوه‌بم دڵنیام ده‌گه‌م به‌و شتانه‌ی كه وێنام بۆ كردوون بۆ داهاتوو"
لۆكه زاهیر خه‌ڵكی سلێمانییه، له ساڵی 2008ـه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، پێشتر له‌گه‌ڵ (هه‌ڵكه‌وت زاهیر)ـی ئاوازدانه‌ر كاری ده‌كرد، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه بڕیاری داوه به ته‌نیا كاری هونه‌ریی بكات، لۆكه ئێسته له سویسڕا ده‌ژی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی.