له ڕووداوێكی ترسناكدا چه‌ند پیاوێك ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر كچێك، دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی پێیان زانی و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردن، كچه‌كه‌یان به زیندوویی سووتاند.
میدیاكانی هیندستان ڕۆژی شه‌موو بڵاویان كرده‌وه كه له گوندی راجا كندو له ناوچه‌ی شاترای ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان، كچێك له شه‌وی گواستنه‌وه‌كه‌یدا له لایه‌ن چه‌ند پیاوێكه‌وه دزراوه و چه‌ند شتێكی نامرۆڤانه‌ی به‌رانبه‌ر كراوه.
خێزانی كچه‌كه ئاشكرایان كرد، شه‌وی هه‌ینی كاتی گواستنه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان بووه، به‌ڵام له‌ناكاو چوار پیاو به چه‌كه‌وه هاتوون و كچه‌كه‌یان دزیوه، دواتر ده‌ركه‌وتووه كه بردوویانه‌ته لای كۆمه‌ڵێك پیاوی تر و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر.
بۆیه باوكی كچه‌كه سكاڵای تۆمار كردووه، داوای گرتنی پیاوه‌كانی كردووه، به‌ڵام تاوانباران به‌مه تووڕه بوون و ترساون له‌وه‌ی پۆلیس بیاندۆزێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه كچه‌كه‌یان سووتاندووه و تا مردووه نه‌چوون به‌لایدا.
پۆلیسه‌كان دره‌نگ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی تاوانه‌كه و 15 پیاویان گرتووه، ئاشكرایان كرد كه تاوانباره‌كان ددانیان پێدا ناوه كه هێشتا پێنج پیاوی تریشیان له‌گه‌ڵ بووه كه ئه‌و كچه‌یان سووتاندووه وده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر.