پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند و ناوی چووه كتێبی گینس بۆ پێوانه جیهانییه‌كان، چونكه توانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا 30 هه‌زار ساندویچی ماكدۆناڵدز بخوا.
دۆن جۆرسكی پیاوێكی به‌ته‌مه‌نه، له ویلایه‌تی ویسكونسنی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی، ماوه‌ی 46 ساڵه به‌رده‌وام ساندویچی بیگ ماكی ماكدۆناڵدز ده‌خوات، تا وای لێ هات ئه‌مساڵ ژماره‌ی خواردنی ساندویچه‌كانی گه‌یشتنه 30 هه‌زار دانه.
به شكاندنی ئه‌م ژماره پێوانه‌یییه سه‌رسوڕهێنه‌ره، جۆرسكی ناوی چووه ناو كتێبی به‌ناوبانگی گینس بۆ پێوانه جیهانییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا سێ ڕۆژ ساندویچی نه‌خواردووه، ئه‌ویش كاتی پرسه‌كه‌ی باوكی بووه.
ئه‌م پیاوه خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، چه‌ند وێنه و ڤیدیۆیه‌كی له كاتی خواردنی ساندویچه‌كان بڵاو كرده‌وه: