شۆفێرێكی پاسی خه‌ته ناوخۆیییه‌كان له چین، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رنشینێكی به‌ته‌مه‌ن چاوه‌ڕێی بوو بێته ناو پاسه‌كه‌یه‌وه، به باوه‌ش هێنای و له شوێنی گونجاو داینا.
له شاری تسۆن باشووری ڕۆژئاوای چین، شۆفێرێكی پاسی هێڵه ناوخۆیییه‌كانی ئه‌و شاره، له شوێنی وه‌ستانی پاسه‌كان پاسه‌كه‌ی ڕاگرت، بینی پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن وه‌ستاوه و ده‌یه‌وێت بێته ناو پاسه‌كه‌ی، بۆیه خۆی دابه‌زی و پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی خسته كۆڵی و له‌سه‌ر پشتی داینا و هێنایه ناو پاسه‌كه.
ئه‌م دیمه‌نه‌ش سه‌رنجی ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی تری ڕ‌اكێشا و ده‌ستخۆشییان لێی كرد، شۆفێره‌كه‌ش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، كاتێك پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه ویستی له شوێنی مه‌به‌ست دابه‌زێت، شۆفێره‌كه هه‌مان كاری له‌گه‌ڵدا كرده‌وه و دایبه‌زاند، تا دڵنیاش نه‌بوو له سه‌لامه‌تی و توانای ڕۆیشتنی، به‌جێی نه‌هێشت.
له ڕێی كامێرای چاودێریی ناو پاسه‌كه‌وه، ئه‌م دیمه‌نه تۆمار كرا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، له لایه‌ن خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و دنیاشه‌وه ده‌ستخۆشییه‌كی زۆر له كاره مرۆڤانه‌كه‌ی ئه‌و شۆفێره كرا.