زۆرن ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ شتێكی نامۆ گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، له یوتیوب پارچه ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه كه پیاوێكی هیندی بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی سێڵفی خه‌ریكه گیان له‌ده‌ستده‌دات ئه‌م كاره‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره دروست ده‌كات.
له پارچه ڤیدیۆكه‌دا شۆفێرێكی ته‌كسی نیشان ده‌دات كاتێك ده‌یه‌وێت سێڵفی له‌گه‌ڵ ورچێك بگرێت به‌هۆیه‌وه له مردن نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی ده‌یه‌وێت له ورچێك نزیك ببێته‌وه و سێڵفی له‌گه‌ڵ بگرێت ورچه‌كه په‌لاماری ده‌دات، ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیك له‌م پیاوه بوون توانیویانه له مردن ڕزگاری بكه‌ن، ئه‌گینا ئیسته یه‌كێك بووه له قوربانییه‌كانی ده‌ستی سێڵفی.
ئه‌م كاره‌ی ئه‌و شۆفێره‌ی ته‌كسییه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان هێنایه سه‌رخه‌ت و بڕیاری قه‌ده‌غه كردنی گرتنی وێنه سێڵفیان له ته‌واوی ناوچه دارستانییه‌كانی هیندستان ده‌ر كرد.