زۆربوونی چه‌وری سمت و ڕان به‌تایبه‌تی بۆ خانمان به‌رده‌وام جێگه‌ی نیگه‌رانی بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چه‌ندان جۆر ڕێنوێنى وه‌رزشى دانراوه.
له ڕێگه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانی چه‌وری زیاده‌ی سمت و و ڕان كه‌م بكه‌یته‌وه.
هه‌ندێك كات له‌گه‌ڵ زیادبوونی گشتی له‌شت ڕانه‌كانت زیاد له پێویست چه‌وری تێدا كۆ ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته سیستمی خۆراكی ته‌ندروست په‌یڕه‌وبكرێت، هاوكات رۆژانه بۆ ماوه‌ی 15-30 خولهك وه‌رزش بكه‌یت.
دوو راهێنان بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری ڕانه‌كان كاریگه‌ری خێرای هه‌یه، به‌مه‌رجێك دروست ئه‌نجامی بده‌یت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌وری ڕان و كه‌مه‌ریان زۆره ده‌توانن له‌ماڵه‌وه دوو ڕاهێنان ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌كه‌میان/ پاڵكه‌وتنه له‌سه‌ر پشت و هێنان و بردنی قاچهكانته به‌ره‌و ورگ و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی، وه‌ك وێنه‌كان هاوكات كه‌مێك سه‌ر و شانت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه به‌ڵام هه‌وڵبده دروست ئه‌نجامی بده.
دووه‌میان/ له‌سه‌ر هه‌ردوولا پاڵكه‌وه واته جارێك چه‌پ جارێك ڕاست، دواتر قاچه‌كانت بهێنه بۆ به‌رده‌می خۆت وه‌ك وێنه‌كه، بۆ ماوه‌ی 30 چركه پاشان دووباره‌ی بكه‌ره‌وه.