زه‌عفه‌ران، گوڵێكی وه‌رزییه و له هه‌ندێ شوێنی تایبه‌تی دنیا ده‌ڕوێت، له ئێران‌دا زۆره و عه‌ره‌ب بایه‌خی زۆری پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ناو كورددا نه‌بووه به باو، ئه‌گه‌رچی ده‌یان سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
زه‌عفه‌ران له‌گه‌ڵ چه‌ندان خۆراك و شیرینی و له‌گه‌ڵ قاوه‌ی عه‌ره‌بی و چا تێكه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه جگه له‌به‌خشینی ڕه‌نگێكی زه‌رد، بۆنێكی خۆشیش به‌و خۆراك و خواردنانه ده‌به‌خشێت، بۆیه یه‌كێكه له گرانترین به‌روبوومه‌كان كه هه‌ندێ جۆری یه‌ك گرامی له یه‌ك گرام زێر گرانتره.
سووده‌كانی زه‌عفه‌ران له هه‌ژمار نایه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ندێك له‌و سوودانه‌ن:
- سوودێكی زۆری بۆ چالاككردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌ماره‌كان هه‌یه.
- سووككردنی نیشانه‌كانی گرژبوونی ماسوولكه‌كان.
- یارمه‌تیدانی خولی سووڕی ئافره‌ت.
- سووككردنی كۆبوونه‌وه‌ی گاز له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا.
- سووككردنی نیشانه‌كانی كۆكه و هه‌ڵامه‌ت.
- هێوركردنه‌وه‌ی گرژی ده‌ماره‌كان، بۆیه زه‌عفه‌ران له‌گه‌ڵ گه‌لێك ده‌رمانه ئارامبه‌خشه‌كاندا تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
سووده‌كانی زه‌عفه‌ران وه‌ك جوانكاری:
- پێستی مرۆڤ به گه‌نجێتی و جوانی ده‌هێڵێته‌وه.
- پێستی ده‌موچاو دره‌وشاوه ده‌كات.
- زیپكه‌ی گه‌نجان (حبه شباب) خاوێن ده‌كاته‌وه.
- پێستی وشك كه سپی ده‌بێ به‌هۆی زه‌عفه‌رانه‌وه چاك ده‌بێته‌وه.
- له هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌تپارێزێ.
زه‌عفه‌ران بۆن و تامێكی خۆش و سیحری هه‌یه، كه به یه‌كێك له گرانترین پێكهاته خۆراكییه وشكه‌كانی دنیا داده‌نرێت و له چێشتخانه‌كان به‌كارده‌هێنرێت له ئاماده‌كردنی چه‌ندان خواردندا.
به‌پێی زانیاریه‌كان نیو كیلۆ زه‌عفه‌ران به بڕی 5000 دۆلاره له دنیادا، له‌دوای ئه‌ویش به پله‌ی دووه‌م ڤانێلا دێت، كه ته‌نیا 656 گرام، به بڕی 600 دۆلاره.
زه‌عفه‌ران ماندووبوونێكی زۆری ده‌وێت تا به‌رهه‌مده‌هێنرێت، چونكه پێویستی به هێزی ده‌ستوبازووه بۆ ئه‌وه‌ی له گوڵه‌كه بكرێته‌وه، پاشان چه‌ند قۆناغێكی تر كه ته‌نیا له یه‌ك دۆنمدا بڕی دوو كیلۆگرام دێته‌به‌رهه‌م.
170 گوڵ نیو كیلۆ زه‌عفه‌رانی لێ دێته‌به‌رهه‌م، كه ته‌نیا له مانگی ئه‌یلوول تا كانونی یه‌كه‌م ئه‌و گوڵه هه‌یه، كاتێك كه‌شوهه‌وا شێ‌دار ده‌بێت زیان به گوڵه‌كه ده‌گات، له 90%ی زه‌عفه‌رانیش له دنیادا ته‌نیا له ئێران به‌رهه‌مده‌هێنرێت، دواتریش مه‌غریب و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندا و ئه‌فغانستان و هیند، پاشان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.