له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌كی شازاده ویلیا‌م، سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێت به هه‌واڵى سه‌ركیان و پێیان سه‌یره شازاده ویلیا‌م له ناو كه‌نیسه‌یه‌كدا نه‌یتوانیووه خۆى بگرێت و بچێته ماڵه‌وه سه‌رخه‌وێك بشكێنێت.
چاوی كامێره‌كان ڤیدیۆیه‌كی شازاده ویلیامیان تۆمار كرد و بڵاویان كرده‌وه كه له كاتی ئاماده بوونی له بۆنه‌یه‌كی فه‌رمیدا خه‌و ده‌یباته‌وه.
له میانی ئاماده‌بوونی له بۆنه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له قوربانیانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له نیوزله‌ندا و ئوسترالیا، شازاده ویلیا‌م خه‌و ده‌یباته‌وه و خه‌واڵووی به ڕووخساریه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
له هه‌مان كاتدا خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی و ده‌زگیرانی شازاده هاری له ته‌نیشت شازاده ویلیامه دانیشتووه و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه و باسی جیاواز له‌سه‌ر شازاده ده‌كرێت و له دیارترینیان ده‌وترێت دوای له‌دایكبوونی منداڵی سێیه‌می خێزانی شاهانه، پێ ده‌چێت شازاده ویلیا‌م نه‌توانێت باش بخه‌وێت.
سێیه‌م منداڵی كه‌یت میدلتۆن و شازاده و یلیام له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له به‌ڕیتانیا زۆرترین قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌و پێیه‌ى شازاده‌ى داهاتوو ئه‌و وڵاته‌یه.