به‌ سۆنده‌یه‌كی 30 مه‌تری داوای هاوسه‌رگیری لێ كرد

:: AM:10:05:12/05/2018 ‌

كارمه‌ندێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ ڕێی به‌كارهێنانی سۆنده‌یه‌كی 30 مه‌تری ئاگر كوژاندنه‌وه‌وه‌، داوای هاوسه‌رگیری له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد.

له‌ ویلایه‌تی كارۆلینای باكوری ئه‌مه‌ریكا، كارمه‌ندێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی كارمه‌ندێكی تر بوو و له‌ ساڵی 2012 یه‌كیان ناسیبوو، داوای هاوسه‌رگیری له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد و ڕێیه‌كی جیاوازی به‌كار هێنا.

ئه‌و گه‌نجه‌ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ وه‌ستابوو، له‌ناكاو به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گوت كه‌ سه‌یری خواره‌وه‌ بكات، له‌و كاته‌شدا ئۆتۆمبێلی ته‌نیشت خۆیان ده‌ستی به‌ ڕۆیشتن كرد، كچه‌كه‌ش بینی كه‌ به‌ سۆنده‌یه‌كی 30 مه‌تری له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ نووسراوه‌ "ڕازیت هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بكه‌یت؟" له‌ دواوه‌ش كوڕه‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری پیشان دا، كچه‌كه‌ش پێی ڕازی بوو.

ڤیدیۆكه‌شیان به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رنجڕاكێشترین داواكردنی هاوسه‌رگیرییه‌كان له‌ دنیادا ده‌نگی دایه‌وه‌:



وشە - ڕێناس شابان